ژنکوشتن ئارشیڤ - KHRN
کوژرانی قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری لە سەردەشتدا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی ڕەزبەر (٢٩ی سێپتامبەر) فاتمە محەممەدپەناهی، خەڵکی گوندی «مارغان»ی شاری سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە دەستی دوو زڕبرا و هاوسەرەکەی کوژراوە. فاتمە کە قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری بوو، ساڵێک دوای هاوسەرگیریی زۆرەملێ لەگەڵ کوڕە ئامۆزاکەیدا ویستوویەتی لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە, بەڵام بنەماڵەکەی لەگەڵ بڕیارەکەیدا نەبوون و ڕێگرییان لێ کردووە. فاتمە محەممەدپەناهی ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی مارغان...
زیاترلە ڕوانسەر کچێکی ١٤ ساڵان بە دەستی براکەی کوژرا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مۆنا ئاقایی لە ڕێکەوتی ٢ی خەرماناندا (٢٤ی ئاگۆست) لە شاری ڕوانسەری پارێزگای کرماشان بە دەستی براکەی کوژراوە. مۆنا ئاقایی کە قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری بووە، ویستوویەتی لە هاوسەرەکەی جیا بێتەوە و بنەماڵەکەی لەگەڵ ئەم بڕیارەیدا نەبوون. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١١ حاڵەتی...
زیاترکچێکی ١٤ ساڵان لە سەرپێڵی زەهاو بە دەستی کوڕەپووری کوژرا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مەهیا نادری لە سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشان بە چەکی ڕاو و بە دەستی کوڕەپوورەکەی کوژراوە. دەوترێت ئەم کوشتنە بە ئاگاداریی باوکی مەهیا و بە هۆی «پێوەندیی خۆشەویستییەوە لەگەڵ کوڕێکدا و هەڵاتن لە ماڵەوە» ڕووی داوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١٠ حاڵەتی...
زیاترکوژرانی کچێکی ١٥ ساڵان بە دەستی باوکی لە پیرانشار
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (٧ی جولایی ٢٠٢٣) کچێکی ١٥ ساڵان بە ناوی «زیلان ئەیوەز» لە گوندی «زێوە»ی شاری پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوکی کوژراوە. عەبدولسەلام ئەیوەز، باوکی زیلان، دوای پەلاماردان و لێدانی قورسی کچەکەی، دوو گوللەی پێوە ناوە و کوشتوویەتی، دوای کوشتنەکەیش خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئینتیزامی کردووە. عەبدولسەلام ئەیوەز لە کۆنەوە پێشینەی توندوتیژیی...
زیاترکوشتنی دوو ژن لە شارەکانی ئیلام و دیواندەرە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی ئیلام و دیواندەرە بە دەستی پیاوانی بنەماڵەکانیان کوژراون. ناسنامەی یەک لەم دوو ژنە، ڕۆژین عەزیمی، ١٨ ساڵان و خەڵکی گوندی «ئاخکەند»ی دیواندەرە ڕاگەیەنراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوو ڕۆژ لەمەوپێش ژنێکی لاوی ١٨ ساڵانی خەڵکی گوندی «ئاخکەند»ی دیواندەرە بە ناوی ڕۆژین عەزیمی بە دەستی براکەی و بە چەکوش کوژراوە. دەوترێت هۆکاری ئەم...
زیاترکوژرانی ژنێکی لاو بە دەستی هاوسەرەکەی لە دێولان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردان (٢٩ی مەی) ژنێکی لاوی دانیشتووی گوندی «میرەکی»ی شاری دێولان بە ناوی پەرەستوو شەهبازی بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. پەرەستوو شەهبازی ١٨ ساڵان و دایکی منداڵێکی بچووک بووە. دەوترێت پەرەستوو شەهبازی قوربانییەکی منداڵ هاوسەری بووە و لە تەمەنێکی زۆر کەمدا بە زۆر ناچار بە هاوسەرگیری کراوە. هاوسەرەکەی بە ناوی پەیام.ش بێکار و بە دەست کێشەی...
زیاترلە ورمێ ژنێکی لاو بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان (١٦ی فێبرییە) ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی «حەبسەشە»ی شاری سەڵماس و دانیشتووی ورمێ بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. ناسنامەی ئەم ژنە لاوە مەعریفەت کەریمی، ٢٩ ساڵان و دایکی منداڵێکی پێنج ساڵان ڕاگەیەنراوە. دەوترێت مەعریفەت کەریمی دوای ئەوەی کە دژ بە هاوسەرگیریی دووهەمی هاوسەرەکەی وەستاوەتەوە، کەوتووەتە بەر لێدانی هاوسەرەکەی و خنکێنراوە. دوابەدوای تۆمارکردنی داوای یاسایی...
زیاترکوژرانی ژنێک بە دەستی بنەماڵەی هاوسەرەکەی لە کرماشان
بەپێی هەواڵێک کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی سەرماوەز (١٧ی دێسامبر) لە هەندێ لە ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێراندا بڵاو کراوەتەوە، ژنێکی ٢٨ ساڵانی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی بێڵەواری سەر بە پارێزگای کرماشان بە دەستی برای هاوسەرەکەی و بە هاوکاریی هێوەرژنەکەی بە گوللە کوژراوە. ئەم ژنە دوای بردنە نەخۆشخانە بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە. دەوترێت چەند کاتژمێرێک دوای ئەم ڕووداوە، هێوەر و هێوەرژنی کوژراوەکە دەستبەسەر کراون. لە...
زیاترکوژرانی ژنێک بە دەستی هاوسەری پێشووی لە سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ژنێکی خەڵکی سنە بە ناوی کەتایون ئەمینیان لە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزدا (٣ی دێسامبر) بە دەستی هاوسەری پێشووی بە چەقۆ کوژراوە. بکوژ چەندین جار بە چەقۆ لەم ژنەی داوە و لە ئەنجامدا ناوبراو گیانی لەدەست داوە. دەوترێت کەتایون ئەمینیان لەگەڵ هاوسەری پێشوویدا کێشەی هەبووە و هەر لەبەر توندوتیژیی خێزانی لێی جیا بووەتەوە. کەتایون ئەمینیان ٤٢ ساڵی بوو و...
زیاتر