ژینا ئەمینی ئارشیڤ - KHRN
بانگهێشتکردن و دەرکردنی بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی
ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، دەقێکی لە لاپەڕەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامدا بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقز بە شێوەیەکی نایاسایی بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ» بانگهێشتی کردووە و بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەر کردووە. بە وتەی ئەمجەد ئەمینی، ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ (١٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) دادسەرای سەقز لە بانگهێشتنامەیەکدا پێنج ڕۆژ مۆڵەتی پێ داوە...
زیاترسەپاندنی سزای بەندکران، قامچی و سزای تەواوکەر بەسەر حەوت هاووڵاتی و چالاکوانی سەقزدا
حەوت هاووڵاتی و چالاکوانی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی سەفا عاییلی (خاڵۆی ژینا ئەمینی)، هیوا جیهانی، شێرکۆ (خالید) حیجازی، هیوا تاتایی، محەممەدئازاد ئەمینی، سەمیرا ئەحمەدی و ئومید موقەدەس لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا و لە لایەن لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی دووی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەواد موستەفایی، سزای بەندکران، قامچی و سزای تەواوکەریان بەسەردا سەپاوە. ئەم حەوت هاووڵاتی و چالاکە کوردە خەرمانانی ئەمساڵ (سێپتامبەری ٢٠٢٣) لە سەروبەندی ساڵیادی...
زیاترسەپاندنی سزای بەندکران، سزای پارە و سزای تەواوکەر بەسەر حەوت هاووڵاتی و چالاکوانی سەقزدا
حەوت هاووڵاتی و چالاکوانی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی سەفا عاییلی (خاڵۆی ژینا ئەمینی)، هیوا جیهانی، شێرکۆ (خالید) حیجازی، هیوا تاتایی، محەممەدئازاد ئەمینی، سەمیرا ئەحمەدی و ئومید موقەدەس لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا و لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقزەوە، بە تۆمەتی «پیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی/دەرەکی»، «بانگەشەی دژ بە حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران»، «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» و «سووکایەتیکردن بە ڕێبەری...
زیاترلە فڕۆکەخانەی تاراندا دەست گیرا بەسەر «تابلۆکەی خەڵاتی ساخارۆف» و پاسپۆرت و مۆبایلەکەی ساڵح نیکبەختدا
شەوی ڕابردوو هەینی یەکی بەفرانبار (٢٢ی دیسامبەر) ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، دوای گەڕانەوە بۆ ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە فڕۆکەخانەی خومەینیی تاراندا خراوەتە بەر لێپرسینەوە و هاوکات دەست گیراوە بەسەر پاسپۆرت و مۆبایلەکەی خۆی و هەروەها تابلۆکەی خەڵاتی ساخارۆفدا کە پێشکەشی ژینا ئەمینی کرابوو. ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز (٩ی دیسامبەر) بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە فڕۆکەخانەی تاراندا ئاگادار کرانەوە کە قەدەغەی چوونەدەرەوەیان لە سەرە...
زیاتربەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساخارۆف لە پارلەمانی ئەورووپادا
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٣ی ساخارۆف لە پارلەمانی ئەورووپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوە چوو. پارلەمانی ئەورووپا خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٣ی ساخارۆفی پێشکەشی ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کرد. هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە بنەماڵەی ئەمینی نەدا بۆ بەشداریکردن لەم ڕێوڕەسمەدا لە ئێران بڕۆنە دەرەوە، هەر بۆیە ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەکە، دەقی پەیامی دایکی ژینا ئەمینیی خوێندەوە. دەقی پەیامی موژگان ئیفتیخاری،...
زیاترڕێگریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە بەشداریکردنی بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساخارۆفدا لە پارلەمانی ئەورووپا
چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی خومەینیی تاران مۆڵەتیان بە بنەماڵەی ژینا ئەمینی نەدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساخارۆفدا لە پارلەمانی ئەورووپا بۆ وڵاتی فەرەنسا سەفەر بکەن. هێزە ئەمنییەکان تەنها مۆڵەتیان بە ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی، داوە کە لە ئێران بێتە درەوە و ڕایانگەیاندووە کە بنەماڵەی ئەمینی قەدەغەی چوونەدەرەوەیان لەسەرە و دوای لێپرسینەوە، دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکانیشیاندا گرتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان...
زیاترساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، سزای ساڵێک بەندکران و سزای تەواوکەری بە سەردا سەپا
ساڵح نیکبەخت، یاساناس و پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد، سزای ساڵێک بەندکران و دوو ساڵ قەدەغەبوونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک سزای تەواوکەر بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبەر) عەلی ڕەزایی، پارێزەری ساڵح نیکبەخت، سەردانی لقی...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینی دوای مانگێک دەستبەسەربوون
سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی سەفا عائیلی لەم یەک مانگەی ڕابردوودا چەندەها جار سەردانی دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی سەقز و سنەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە بارودۆخ و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیەنراوە. سەفا...
زیاترخەسرەو فەتحی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دیواندەرە، بە بارمتە ئازاد کرا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) خەسرەو فەتحی، کوڕی حەیبەڵڵا فەتحی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبەر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و...
زیاتر