ژینا ئەمینی ئارشیڤ - Page 6 of 38 - KHRN
بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی
ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە چوو. بەڵام لەبەر درێژبوونەوەی ماوەی دادگاکە و بۆچوونی دادوەر لەمەڕ زەروورەتی ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ئیتلاعات لە دادگادا و لەبەرچاوگرتنی ئیدیعاکانی ئەم دەزگا ئەمنییە، درێژەی دادگاکە دوا خرا بۆ کۆبوونەوەیەکی تر. بەپێی...
زیاتردەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان و سەقز
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا، لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سارۆ موستەئجیر، خالید مێهرئاسا، ئەمیر ئەرژەبگن و ستار ئەرژەنگی لە ٣ ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان و سەقز دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٦ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سارۆ...
زیاتربەیاننامەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا
لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان، چالاکان و بنەماڵەی گیانبەختکردوانی ئەم سەرهەڵدانەیان لە سەرانسەری ئێران و بەتایبەت لە کوردستاندا دەست پێ کردووە. هاوکات بەشی زۆری کاسبکاران و بازاڕیانی شارە جیاوازەکانی کوردستان ڕووبەڕووی هۆشداری و هەڕەشە بوونەتەوە کە بۆیان نییە لە ساڵڕۆژی سەرهەڵدانەکەدا مان بگرن و شوێنی کارەکەیان...
زیاتربەردەوامبوونی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازان؛ دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوەی چەندکاتژمێری لە شەهرووز حسەینپووری لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباددا
لە درێژەی گوشارەکاندا بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی خەرمانان (٢٧ی ئاگۆست) شەهرووز حسەینپووری، برای ئازاد حسەینپووری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کراوە و دوای وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو ئازاد کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەهرووز حسەینپووری ڕۆژی ڕابردوو ٤ی خەرمانان (٢٦ی ئاگۆست)...
زیاترسەپاندنی سزای بەندکران بەسەر دوو هاووڵاتیی کورددا لە پیرانشار
مەهوەش تەوەسولی و جووتیار ئەشرەفزادەی هاوژینی کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە پیرانشار دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کرابوون، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «پیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٢ ساڵ چاودێری و کۆنترۆڵ لە ڕێی پێبەندی ئەلەکترۆنیکەوە و ٣ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە...
زیاتربەردەوامبوونی دەستبەسەریی سەکنیە پەروانە لە زیندانی مەشهەد و بێبەشکردنی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی
سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کورد، زیاتر لە ٥ مانگە بەبێ ئەوەی چارەنووسی دیاری بکرێت لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی مەشهەددا ڕاگیراوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لەم ماوەیەدا تووشی کێشەی هەناسە و دڵ بووە بەڵام بەرپرسانی زیندان ئامادە نین ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندان و ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندانی بکەن. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارودۆخی سەکینە پەروانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «سەکینە پەروانە لە ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوەوە (٤ی...
زیاترچالاکی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی بە گشتی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشووی کوردی خەڵکی سەقز، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» بە گشتی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە حوکمەکەدا ئەم چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە...
زیاتر