ژینا ئەمینی ئارشیڤ - Page 7 of 38 - KHRN

بەردەوامبوونی گوشارەکان لەسەر بنەماڵەی دادخوازان؛ دەستبەسەرکردنی چەند کاتژمێریی عەبدوڵڵا ئەبووبەکری، باوکی زانیار ئەبووبەکری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد

لە درێژەی گوشارەکاندا بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانان (٢٤ی ئاگۆست) عەبدوڵڵا ئەبووبەکری، باوکی زانیار ئەبووبەکری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کراوە و دوای وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لەمەڕ بەشدارینەکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی ئەم سەرهەڵدانەدا ئازاد کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی...

زیاتر
ئاب 24, 2023

بابەک کەریمی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئەیوانی ڕۆژئاوا، بانگهێشتی بەردەم دادگا کرا

بابەک کەریمی، هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری ئەیوانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئیلام، بە مەبەستی دادگاییکردن بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» بانگهێشتی بەردەم لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی ئەم شارە کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەپێی بانگهێشتنامەکە، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٥ی خەرمانان (٢٧ی ئاگۆست) بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» لە...

زیاتر
ئاب 22, 2023

بەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کامێران، پیرانشار، شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی موبین دەهار، سەمەد شابۆیی، ئەمیر سەیدی، ئەفشین ساعیدی و موعین شەریفیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ، مەهاباد، کامێران و پیرانشار دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ (٢٢ی ئاگۆست) لاوێکی...

زیاتر
ئاب 21, 2023

بەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی جوانڕۆ، مەهاباد، مەریوان و کامێران دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئامانج خەستە، زانا پەروانە، موعین فەقیهی، حیسام کەرەمی و سیروان کەرەمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی جوانڕۆ، مەهاباد، مەریوان و کامێران دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ (١٩ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی زانا...

زیاتر

دیاریکردنی کاتی نوێ بۆ دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، کە بڕیار بوو ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگوست) بەڕێوە بچێت و بە هۆی کێشەی ئیدارییەوە دوا خرابوو، لە ڕێکەوتی ٧ی خەرماناندا (٢٩ی ئاگۆست) لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە دەچێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «بەڕێز نیکبەخت لەسەر داوا و شکاتی...

زیاتر
ئاب 18, 2023

بەردەوامبوونی دەستبەسەریی سامان پاشایی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا / گوشاری لێپرسەوە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ

سامان پاشایی پاڵەوانی پێشووی زۆرانی تازەلاوانی جیهان، مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەری وەرزشی خەڵکی سەقز کە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕ (٢ی جولای) لە دەروازەی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ، کەوتووەتە ژێر گوشاری قورسی لێپرسەوە ئەمنییەکانەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت کە سامان پاشایی سەرئەنجام دوای ٤٥ ڕۆژ توانیویەتی چاوی...

زیاتر