ژینا ئەمینی ئارشیڤ - Page 8 of 38 - KHRN

ئاب 18, 2023

بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حسەین مەحموودپوور، حەمزه قانعی، عومەر حسەینزاده، هێدی عەبدولبەخت و نەجمەدین عیسازاده لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێدی عەبدولبەخت،...

زیاتر
ئاب 17, 2023

هاووڵاتییەکی پاوە لەبەر لابردنی لەچکی زۆرەملێ و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) هاووڵاتییەک بە ناوی فرمێسک بابایی دوای لابردنی لەچک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت لە شەقامێکی نزیک بە قایمقامیەت (فەرمانداری)ی پاوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە پەنایان بردووەتە بەر لێدان و توندوتیژی.

زیاتر

دەستبەسەرکردنی ڕەزا بەبرنژاد، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی قووچان، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ٢٠ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدنی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان شووشەکانی ماڵەکەیان شکاندووە و دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی ئەم هاووڵاتییەیشدا. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتی...

زیاتر
ئاب 10, 2023

فەرهاد نەوایی، قوتابیی ١٦ ساڵانی کورد، دوای ٩ مانگ لە زیندانی منداڵانی ورمێ ئازاد کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) فەرهاد نەوایی، خوێندەڤانی شازدە ساڵانی خەڵکی گوندی «ترشکان»ی شاری مەهاباد کە هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە لە گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوودا (نۆڤامبری ٢٠٢٢) دەستبەسەریان کردبوو و دواتر سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دوای نزیکەی ٩ مانگ بەندکران لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ورمێ ئازاد کرا. ماوەیەک لەمەوپێش دادگای...

زیاتر
ئاب 8, 2023

چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنە تۆمەتی «موحارەبە»یان ڕووبەڕوو کرایەوە

چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە بە ناوەکانی کەیوان زەندی، ئارام ئازاد، سەردار شاهمورادی و هووشەنگ چەهارگورگە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو (٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، تۆمەتی «موحارەبە»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە. ئەم هاووڵاتیانە کە ئێستا بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە زیندانی ناوەندیی سنەدان، مەترسیی دەرکردنی سزای «لەسێدارەدان»یان لەسەرە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم چوار هاووڵاتییە ساڵی...

زیاتر

ڕەحیم شەمعی، لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەهاباد، زیاتر لە ٨ مانگە دەستبەسەرە

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕەحیم شەمعی کە لە زنجیرە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دوای کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی لە شاری مەهاباددا دەستبەسەر کرابوو، سەرەڕای تێپەڕینی ٨ مانگ هێشتا هەر دەستبەسەرە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕەحیم شەمعی لە ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠١دا (١ی دیسامبری ٢٠٢٢) بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا سەرەتا لە...

زیاتر