ژینگهی كوردستان ئارشیڤ - KHRN
کرماشان؛ بەدووای بەڕێوەچوونی مانۆری موحەرەم ئاگر لە چیای شاهۆ کەوتەوە
ڕۆژی ٤ی ڕەزبەر / 9.26، بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەرزاییەکانی چیای شاهۆ و ناوچەی هەورامانی پارێزگای کرماشاندا هەستا بە ئەنجامدانی مانۆری سەربازیی موحەرەم. لەو مانۆرەدا تۆپخانە و هێلیکۆپتێرە جەنگییەکانی سپای پاسداران چیای شاهۆیان دایە بەر تۆپباران و لە ئەنجامدا ڕووبەرێکی بەرفراوانی ئەو ناوچانە لە ئاگردا سووتان.ئەو مانۆرە سەربازییە لە کاتێکدا بەڕێوەچووە کە ژینگەپارێزانی کورد پێشتر سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەو مانۆرە...
زیاترهۆشداریی چالاکانی ژینگە سەبارەت بە لێکەوتەکانی مانۆڕی سپا لە شاهۆ و کۆساڵان
لە رۆژانی رابردوودا سپای پاسداران بە بیانوی بەڕێوەبردنی مانۆری سەربازی دەستی کردووە بە گواستنەوەی چەک و چۆڵی سوک و قورس لە شاری کرماشانەوە بەرەو شارەکانی روانسەر، کامێران، سەوڵاوا و مەریوان. ئەمەش نیگەرانی چالاکانی بواری ژینگەی لێکەوتۆتەوە و هۆشداریشیان داوە کە کوێستانەکانی شاهۆ و کۆساڵان بە ناوچەی تایبەت و پارێزراو ناسراون و هەر جۆرە مانۆڕێکی سەربازی لەم ناوچانە نایاساییە. یەکێک لە چالاکانی ژینگە لە وتووێژێکدا بە...
زیاتركوێستانی”کۆساڵان” به هۆی تۆپبارانی سپای پاسداران ئاگری گرت
سپای پاسداڕان لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا بە بیانووی هەبوونی هێزە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کورد دووجار دەستیان بە تۆپبارانکردنی ناوچە جیاجیاکانی "کۆساڵان" لە نزیکی گۆندی "ڕوار" و کوێستانی "ژونینێ" لە دەوربەری شارستانی سەروئاوا کردووە. لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا بەشێکی زۆری ئەو ناوچەیە تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو و خەسار و زیانی بە ژینگە و دارستان و کێڵگەکان داوە. دانیشتوویێکی خەڵکی گوندی "ڕوار" لەو بارەوە بە تۆڕی مافی مرۆڤی...
زیاتربهردهوامی لە ناوبردنی بەرفراوانی ژینگەی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ٢ی پووشپهری ٢٧١٩: سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران بە نزویكبوونهوه گەیشتنی هاوین، بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەبوونی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کورد، بە سازکردنی رێگا و بان و هەروەها سازکردنی ناوەندی نیزامی تازە و هەروەتر تۆپبارانی دارستان و کوێستانەکان لە ناوچە سنوورییەکان درێژە بە سیاسەتی لە ناوبردن و تێکدانی ژینگەی کورستان دەدات. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوە کە لە ماوەی یەک مانگی...
زیاتر