ژینگە ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامبوونی کاولکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
لە یەک حەفتەی ڕابردوودا، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دروستکردنی جادە و بنکەی سەربازی، بەشێک لە بەرزاییەکانی کوێستانی پارێزراوی شاهۆ لە گوندی «شمشێر»ی شاری پاوەی تێک داوە. چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەکە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاند کە لە یەک حەفتەی ڕابردوودا سوپای پاسداران بە مەبەستی دروستکردنی جادەیەکی سەربازی لە بەرزاییەکانی «زاولیی گەورە» و «زاولیی بووچک»، کاروانێکی کەرەستەی جادەسازیی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە...
زیاترسزای بەندکران بۆ چالاکی مەدەنیی کورد حیکمەت ئەمیری
حیکمەت ئەمیری، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی دێولان کە لە بواری ژینگەپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی گرفتە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی دێولانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «هاوکاریکردنی گرووپە دژبەرەکان» سزای ٦ مانگ بەندکران و ٣٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دوابەدوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولانەوە، دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارە...
زیاترڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی ژمارەیەک لە بەشداربوانی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) بە دەیان هێزی ئەمنی پەلاماری ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی خەڵکی شارەکانی کامێران، جوانڕۆ، پاوە، ڕوانسەر، سەلاسی باوەجانی و دێولانیان دا کە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی، چالاکی ژینگەپارێزی گیانبەختکردووی خەڵکی کامێران، دەگەڕانەوە و لانیکەم پێنج لەو چالاکانەیان دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی، چالاکی...
زیاتردەستبەسەرکردنی لانیکەم شەش چالاکی مەدەنی دوای ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی
دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی ژینگەپارێزی گیانبەختکردوو ئیسماعیل کەریمی لە گوندی نەجەفئاوای کامێراندا، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ژمارەیەک لە بەشداربوانی ئەم ڕێوڕەسمەیان دەستبەسەر کرد و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردن. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) لانیکەم شەش چالاکی مەدەنیی خەڵکی شارەکانی کامێران و پاوە بە ناوەکانی فەریدە وەیسی، حەمید سەبزە، ئامانج قوربانی، فەرزین موەفەقی، ئەمیر...
زیاترکوردستان لە ئاگردا؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی ئاگری بەربڵاوی دارستانەکانی مەریوان لە وتووێژ لەگەڵ چالاکانی ژینگەپارێزدا
سەرەڕای تێپەڕینی چەندین ڕۆژ بەسەر ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکانی شاری مەریواندا، هەوڵی بەردەوام و شەوانەڕۆژیی چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان و تیمەکانی شارەکانی دیکەی کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە هێشتا هەر درێژەی هەیە. چالاکێکی ژینگەپارێز کە لە ناوچەکەیە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هۆکاربوونی مرۆڤ لە کەوتنەوەی ئەم ئاگرە بەربڵاوەدا، وتی: «قسەکانی هەندێ لە کاربەدەستان و ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکان سەبارەت بە سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ کە...
زیاتر