ژەهراویکردنی قوتابییان ئارشیڤ - KHRN

ئازار 7, 2023

بەرێوەچوونی گردبوونەوەی بەربڵاو لە شارە جیاوازەکاندا / دەستبەسەرکردنی مامۆستایەک و برینداربوونی دوو کەسی تر لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتەوە

دوابەدوای بانگەوازی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێران، ئەمڕۆ ١٦ی ڕەشەمە (٧ی مارس) بە مەبەستی بەرپەرچدانەوە و شەرمەزارکردنی هێرشی ڕێکخراو و پلانداڕێژراو بە گازی کیمیایی بۆ سەر خوێندنگاکان و ژەهراویکردنی قوتابییان، زنجیرەیەک گردبوونەوە لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی شارەکانی کرماشان، سنە و سەقزدا بەڕێوە چوو. لە گردبوونەوەی مامۆستایان و بنەماڵەی قوتابییان لە سنەدا هێزەکانی یەکەی تایبەت بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی ساچمە هێرشیان کردە سەر...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی مێهدی جەمشیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مێهدی جەمشیدی، کرێکاری خەڵکی کرماشان، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەمە (٤ی مارس) دوای بەشداریکردن لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییانە لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێرکردنی ئەم شارەدا دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان ئەمڕۆیش چوونەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و پشکنیویانە و دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە. گردبوونەوەی ڕۆژی شەممە لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی پەروەردە و...

زیاتر