کازم مام ئیسماعیل ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 13, 2023

چوار هاووڵاتیی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) چوار هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی جەلال ئەمینی، کازم مام ئیسماعیل، حسەین ئەحمەدی و یوونس مەحموودزادە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) جەلال ئەمینی، کازم مام ئیسماعیل، حسەین ئەحمەدی و یوونس مەحموودزادە کە بە ڕیز سزای ٣٠ مانگ، ١٢ مانگ، ٢٦ مانگ...

زیاتر
شوبات 14, 2023

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چوار هاووڵاتیی بۆکانیدا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی فریشتە حسەینی، حسەین ئەحمەدی، کازم مام ئیسماعیل و یوونس مەحموودزادە بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی حوکمەکەی دادگا، فریشتە حسەینی بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای ٨ مانگ بەندکران، حسەین ئەحمەدی بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە رێگای ئەندامبوونەوە لە...

زیاتر

گواستنەوەی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەرمانان (٢٥ی ئاگۆست) ٣ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی جەلال ئەمینی، حسەین ئەحمەدی و کازم مام ئیسماعیل دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان، لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی ورمێوە گوازرانەوە بۆ زیندانی بۆکان. هەروەها ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان (٢٧ی ئاگۆست) یووسف مام قادری لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا. دادگای بۆکان بۆ ئازادکردنی جەلال ئەمینی،...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەبووبەکر مام ئیسماعیل، کازم مام ئیسماعیل، کامیل مام ئیسماعیل و جەمال عەلەوی لە شاری مەهابادی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژ (٢١ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەبووبەکر مام ئیسماعیل لە گوندی «قزڵجە»ی مەهاباد...

زیاتر