کامران تەکووک ئارشیڤ - KHRN
دەرکردنی حوکمی ٢٨ مانگ بەندکران بۆ کامران تەکووک، شاعیر و چالاکی مەدەنی، لە کرماشان
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، حوکمی ٢٨ مانگ بەندکران بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» و «سووکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران» لە نووسینگەی لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بە کامران تەکووک، شاعیر و چالاکی مەدەنی، راگەیەنراوە. یەک لە نزیکانی ئەم شاعیر و چالاکە مەدەنییە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کامران تەکووک بە تەلەفۆن بانگهێشت کراوە بۆ لقی...
زیاترلە کرماشان کامران تەکووک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کامران تەکووک، شاعیر و چالاکی مەدەنی، دوای ٥ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. ئەم شاعیر و چالاکە مەدەنییە لە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباردا دوای بانگهێشتکران و ڕۆیشتنی بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان، دەستبەسەر کرابوو و گواسترابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە...
زیاتر