کامران شێخە ئارشیڤ - KHRN
زیندانیی مەزهەبیی کورد کامران شێخە لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژ (٢٥ی جولای) کامران شێخە، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا. کامران شێخە پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ٦ زیندانیی مەزهەبیی کوردی دیکەدا بە ناوەکانی قاسم ئابستە، ئەیوب کەریمی، داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری و خەسرەو بەشارەت بە تۆمەتی «افساد فیالارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی ئەو شەش بەندکراوەکەی تر لە زیندانی...
زیاترکامران شێخە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا
کامران شێخە، زیندانیی مەزهەبیی کوردی مەحکووم بە لەسێدارەدان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە لە زیندانی مەهابادەوە گوازراوەتەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ورمێ و بەرپرسانی ئەم زیندانە بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە بەرەبەیانی سبەینێ پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژ (٢٥ی جولای) لە سێدارە دەدرێت. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ناوەکانی قاسم ئابستە، ئەیوب کەریمی، داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری و خەسرەو بەشارەت جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە...
زیاترگواستنەوەی کامران شێخە بۆ زیندانی مەهاباد: پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست مەترسیی لەسێدارەدانیدا
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کامران شێخە، زیندانیی مەزهەبیی کوردی مەحکووم بە لەسێدارەدان، ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان (١ی ژوەن) بە هۆکاری نادیار لە زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کراوە. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ناوەکانی قاسم ئابستە، ئەیوب کەریمی، داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری و خەسرەو بەشارەت جێبەجێ کراوە. گواستنەوەی کتوپڕی ئەم زیندانییە مەزهەبییە لە زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە...
زیاترمەترسیی لەسێدارەدانی خێرای کامران شێخە دوابەدوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) زیندانیی مەزهەبیی کورد کامران شێخە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرا. ئەم زیندانییە لە کاتێکدا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو هاودۆسیەیەکی دیکەی بە ناوی خەسرەو بەشارەت دوای ٢ حەفتە مانەوە لە ژووری تاکەکەسیی ئەم زیندانەدا لە سێدارە درا. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ناوەکانی قاسم ئابستە،...
زیاتربەردەوامبوونی مانگرتنەکەی چوار زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام
فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، کامران شێخە و خەسرەو بەشارەت، پێنج زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە ڕۆژی ١٣ی بەفرانبارەوە (٣ی ژانڤییە) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست لەسێدارەدانی داوود عەبدوڵڵاهی و مەترسیی لەسێدارەدانی خۆیاندا مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم بەندکراوانە لەگەڵ لانیکەم ١٠ بەندکراوی مەزهەبیی دیکەدا لە ژوورێکی بچووکی بەندی ئەمنی بەشی ٣ی زیندانی قزلحەساری کەرەج لە دۆخی ئیزۆلەدا و بەبێ پێداویستییە سەرەتاییەکان ڕاگیراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە...
زیاتر