کامێران ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان، دێولان، پیرانشار، تاران و کامێران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا، لانیکەم شەش کەسی دیکە بە ناوەکانی سەجاد حائیری، محەممەد ئەڵڵاڕەزایی، ئیسماعیل چووکەلی، فریا چاوشینی، زانیار محەممەدنژاد و زوبەیر مەحموودی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی دەماوەند، بۆکان، دێولان، پیرانشار و کامێران دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١٢ی جولایی ٢٠٢٥) سەجاد حائیری، نووسەری کورد و برای...

زیاتر

ئازادبوونی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە بارمتە لە سنە

چوار هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی محەممەدمیرزا ڕەحمانی، مووسا تابیعی، جەبار ئیبراهیمی و هێمن ئیبراهیمی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٥ی مارسی ٢٠٢٥) جەبار ئیبراهیمی و هێمن ئیبراهیمی دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

جەبار ئیبراهیمی و هێمن ئیبراهیمی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٢٦ی فێبرییەی ٢٠٢٥) جەبار ئیبراهیمی لە ماڵەکەی خۆی لە کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هاوکاتیش ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان گرتووە بەسەر مۆبایلەکانی خۆی و هاوسەرەکەیدا. هاوکات هێمن ئیبراهیمی، خوشکەزای جەبار...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کامێران

محەممەدمیرزا ڕەحمانی و مووسا تابیعی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٢٦ی فێبرییەی ٢٠٢٥) مووسا تابعی لە شەقامێکی کامێراندا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. هاوکات هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مامۆستای ئایینیی کورد محەممەدمیرزا ڕەحمانی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 5, 2025

پووریا جەواهێری، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە زیندانی سنە مانی لە خواردن گرت

پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە ڕۆژی ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ (٢٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر بەردەوامیی دەستبەسەربوونی نایاسایی خۆیدا لە زیندانی ناوەندیی سنە مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە کە زیاتر لە ٢٥ مانگە لە دۆخێکی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 19, 2024

گیانبەختکردنی کاسبکاری کورد محەممەددەماوەند میرزایی بە هۆی سەختبوونی برینەکانەوە دوای دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان

محەممەددەماوەند میرزایی، کاسبکاری خەڵکی کامێران کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش لە جادەی کەرەج بۆ تاران کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزەکانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخی هێزی ئینتیزامیی ئێران و بریندار بووبوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە ناوەندێکی پزیشکیی تاران گیانی لە دەست دا. ئەمە دووەم حاڵەتی کوشتنی کاسبکاران و هاووڵاتیانی کوردە دەستی هێزە ئینتیزامییەکان لە یەک حەفتەی ڕابردوودا. پێشتر و لە ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣دا (١٥ی دیسامبەری...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 8, 2024

دەستبەسەرکردنی مامۆستای کورد ئومید حامیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

ئومید حامیدی، مامۆستای کوردی خەڵکی کامێران، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٧ی دیسامبەری ٢٠٢٤) ئومید حامیدی، مامۆستای قوتابخانەی دواناوەندیی شاهیدی کامێران، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئومید حامیدی و گواستنەوەی بۆ...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 5, 2024

دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سەقز، بۆکان و کامێران

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی و مامۆستای کوردی خەڵکی شارەکانی سەقز، بۆکان و کامێران بە ناوەکانی حسەین فیرووزی، هیوا فەیزی، سۆران یووسفی و حەمید عەزیزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٤ی دیسامبەری ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی سۆران...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 5, 2024

مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی کورد، ڕەوانەی زیندانی تاران کرا

مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی کامێران، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئێڤینی تاران کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن لقی سێهەمی جێبەجێکردنی سزاکانی شاری قودسەوە (قەلعە حەسەن خان) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشت کرابوو. مەرتەزا سەیدی ڕۆژی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢٢) لەگەڵ چەند چالاکێکی کرێکاریی دیکەدا لە لایەن...

زیاتر