کامێران ئارشیڤ - Page 4 of 5 - KHRN
لە کامێران وەرزشکارێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
حەیدەر ئیبراهیمی، وەرزشکار و سەرپەرشتی هۆڵی یانەی زۆرانی کامێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کامێراندا کاناڵێکی تێلێگرامیی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران وێنەیەکی حەیدەر ئیبراهیمیی بڵاو کردووەتەوە و تۆمەتباری کردووە بە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا و داوای...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فەخرەدین فاتیحی و فرووتەن کورگانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی فرووتەن گورگانی لە گوندی «ماراو»ی کامێران و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی و دەستگرتن بەسەر هەندێ لە...
زیاترکوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە کرماشان
ڕۆژی شەممە ٣ی بەفرانبار (٢٤ی دێسامبر) هاووڵاتییەکی ٤٠ ساڵانی خەڵکی کامێران بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی لە جادەی کامێران بۆ کرماشاندا کەوتە بەر تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان و گیانی لەدەست دا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە نیوەڕۆی ٣ی بەفرانبار (٢٤ی دێسامبر) هێزە ئینتیزامییەکان لە خاڵی پشکنینی نزیک گوندی «سەرقەڵا»ی کامێران ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکیان بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی داوەتە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا ئەم هاووڵاتییە...
زیاترلە کامێران کرێکارێکی دەستبەسەرکراو تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کرایەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پووریا جەواهێری، کرێکاری خەڵکی کامێران کە لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزدا (٢٩ی نۆڤامبر) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو، تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا تەنها یەک جار توانیویەتی پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بگرێت. ناوبراو لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕایگەیاندووە کە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی...
زیاترمنداڵێکی کامێرانی کە گوللەی ساچمەیی بەر سەری کەوتووە، جووڵەی دەست و پێیەکی نەماوە
منداڵێکی ١٧ ساڵان بە ناوی موبین فەیزی کە لە ڕێکەوتی ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کامێراندا بە هۆی پێکرانی ڕاستەوخۆی سەری بە گوللەی ساچمەیی بە قورسی بریندار ببوو، دوای دووجار نەشتەرگەری ئەگەرچی لە مردن ڕزگاری بووە بەڵام توانای جووڵەی دەست و پێیەکی نەماوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبر) و لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی...
زیاترهێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی کامێران و پاوە سێ منداڵیان ڕفاند
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەز (٦ی دێسامبر) سێ منداڵی ١٦ ساڵان بە ناوەکانی زانیار ئەسەدی، سۆرن ئەسعەدی و ماردین قادری بە دەستی هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی کامێران و پاوە ڕفێنراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە شەقامێکی کامێراندا زانیار ئەسەدییان ڕفاندووە و هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئەماکنیش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان. سەرچاوەیەکی تر لە پاوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...
زیاترڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی چوار مامۆستا لە شاری کامێران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٤ مامۆستا و چالاکی پیشەیی بە ناوەکانی حیسام مێهدیزادە، ئیدریس مێهدیزادە، فەرزین موەفەقی و خەبات موزەفەری دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای کامێران دەستبەسەر کراون. حیسام مێهدیزادە و ئیدریس مێهدیزادە، دوو برای دەستبەسەرکراو، دوای دوو ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراون بەڵام فەرزین موەفەقی و خەبات موزەفەری تا...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی دەستبەسەرکراو لە کامێران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کامێراندا بە ناوی داریووش مێهدیزادە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ناوەڕاستی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا (سەرەتای ژوەنی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر، پێوەندیگرتن و دیداری...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران
لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ چالاکی کوردی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی محەممەدمیرزا ڕەحمانی، سیروان قوربانی و بورهان کەمانگەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت دەزگا ئەمنییەکان ڕایان گەیاندووە کە بەشداریکردنی ئەم کەسانە لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراوی کورددا هۆکاری دەستبەسەرکردنیان بووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار...
زیاتر