کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ورمێ ئارشیڤ - KHRN

ئاب 10, 2023

فەرهاد نەوایی، قوتابیی ١٦ ساڵانی کورد، دوای ٩ مانگ لە زیندانی منداڵانی ورمێ ئازاد کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) فەرهاد نەوایی، خوێندەڤانی شازدە ساڵانی خەڵکی گوندی «ترشکان»ی شاری مەهاباد کە هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە لە گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوودا (نۆڤامبری ٢٠٢٢) دەستبەسەریان کردبوو و دواتر سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دوای نزیکەی ٩ مانگ بەندکران لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ورمێ ئازاد کرا. ماوەیەک لەمەوپێش دادگای...

زیاتر
ئایار 1, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی منداڵێکی دەستبەسەرکراو لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ورمێ

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێحسان محەممەدی، منداڵی ١٧ ساڵانی خەڵکی شنۆ کە لە سەرەتای ڕەزەری ساڵی پاردا (کۆتایی سێپتامبری ٢٠٢٢) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو، بەبێ ئەوەی چارەنووسی خۆی و دۆسیەکەی دیاری بکرێت تا ئێستایش هەر لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ورمێدایە. ئەم منداڵە لە کاتی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ و ورمێدا،...

زیاتر