کرماشان ئارشیڤ - KHRN
لە کەرەج سێ بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی کرماشان و هەرسین بە ناوەکانی مەسعوود ناسری، ئەردەشیر سوڵتانئابادی و سەجاد مورادی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٩ی ژوەنی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی...
زیاترلە کەرەج دوو بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی کەریم هیممەتی و حەمزە یاری کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٧ی ژوەنی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان (٩ی ژوەن) لە سێدارە...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی شەهاب دارابی دوای دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاباد
لەسەر چارەنووسی شەهاب دارابی، شۆفێری بارهەڵگر و بلاگەری خەڵکی شابادی کرماشان (ئیسلامئابادی ڕۆژئاوا) کە ڕۆژی ڕابردوو ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٧ی مەیی ٢٠٢٥) بە هۆی بەشداریکردنیەوە لە مانگرتنی خاوەن بارهەڵگرەکان و پشتیوانیکردن لەم مانگرتنە دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٧ی مەیی ٢٠٢٥) دەیان کەسی چەکداری جلوبەرگ مەدەنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم...
زیاتردەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد مەهسا زارعی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان
مەهسا زارعی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە لە شاری کرماشاندا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی مەهسا زارعی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووسی کچەکەیان، بەڵام دامودزگا...
زیاترلە بەندەرعەباس و کەرەج سێ بەندکراوی کورد لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی عەلی فەزا دۆستیانی، پەیمان نادری و کەریم ئیسماعیلی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانە ناوەندییەکانی کەرەج و بەندەرعەباس جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢٥) سزای لەسێدارەدانی عەلی فەزا دۆستیانی لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ...
زیاترلە کرماشان ئەفشین مورادی لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی ئەفشین مورادی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای ئەم شارە جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوەی خەڵکی گوندی «گوڵستان»ی کرماشان، نزیکەی ٦ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو. سزای لەسێدارەدانی ئەفشین مورادی ڕۆژی ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣...
زیاترلە کرماشان ٢١ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو ئازاد کرا / بەردەوامیی دەستبەسەربوونی پەیام ڕەنجبەر لە دەستبەسەرگەی نەبیی ئەکرەمی سوپای پاسداراندا
لەم حەفتانەی ڕابردوودا ٢١ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێمن پاڵانی، پوویا دڵجوو، محەممەد دڵجوو، یووسف ڕەنجبەر، خالید کەمەری، کاوه سوهرابی، ئومید ساڵحی، محەممەد نەیریزی، یووسف نەیریزی، ئەیمەن سەفایی، سوهەیب حەیدەری، حامید ئەلیاسی، عومەر بابایی، مەیسەم پاڵانی، کۆمار نادری، یووسف ئەلیاسی، ئاریام ئەحمەدی، محەممەد عەزیزی، محەممەد یووسفی، ئارمین مورادی و عیرفان مورادی کە پێشتر لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە...
زیاترلە قەسری شیرین هاووڵاتیی کورد محەممەد عەزیزی بە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان کوژرا
ئێوارەی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) محەممەد عەزیزی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی خەڵکی قەسری شیرینی کرماشان، لە تێرمیناڵی سنووریی «پەروێزخان»ی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزە ئینتیزامییەکان کاتێک کە هەوڵی دەستبەسەرکردنی محەممەد عەزیزییان دەدا لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لێ کردووە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا شان و زگی بە سێ گوللە...
زیاترچارەنووسی حەوت هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو هێشتا هەر نادیارە
دوای تێپەڕینی حەوت ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی کرماشان بە ناوەکانی کۆمار ساڵحی، پەیمان ڕەنجبەر، هێمن پاڵانی، خالید کەمەری، ئومید ساڵحی، ئەیمەن سەفایی و عیرفان مورادی، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی...
زیاتر