کرماشان ئارشیڤ - KHRN
مەترسیی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی بیست پەناخوازی سیاسی لە تورکیاوە بۆ ئێران
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٣ی خەرمانان (٢٥ی ئاگۆست) بە دەستووری بەرپرسانی کامپی ئەدێرنە، لانیکەم ٢٠ پەناخوازی سیاسیی ئێرانی و ئەفغانستانی بە مەبەستی گەڕاندنەوەی زۆرەملێ بۆ ئێران (دیپۆرتکردنەوە) گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. شەهلا چورکە، هاوسەری ئەمیر کەهریزی کە یەکێکە لەم پەناخوازانە، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هاوسەرەکەم لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا پێی وتم کە لانیکەم ٢٠ پەناخوازی سیاسیی ئێرانی و ئەفغانستانی...
زیاترلە هەمەدان دوو زیندانی لە سێدارە دران
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی دو بەندکراو بە ناوەکانی ئەحەد هاشمی و مەنووچێهر خەزایی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. مەنووچێهر خەزایی خەڵکی کەنگاوەر و لە ئەندامانی پۆلیسی ئینتیزامی و ئەحەد هاشمی، خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان، پێشتر لە دوو...
زیاترلە هەمەدان لانیکەم زیندانییەک لە سێدارە درا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم زیندانییەک بە ناوی ئەحەد هاشمی، خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو. ئەحەد هاشمی نزیکەی...
زیاتر