کوردستان ئارشیڤ - KHRN
لە سەروبەندی نەورۆزدا؛ زاڵکردنی کەشی ئەمنی و بەردەوامیی بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد
هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەروبدنەی نەورۆزدا لە ڕێگای زاڵکردنی کەشی ئەمنییەوە لە هەندێ لە شارەکاندا، لەوانە پیرانشار، ڕێگرییان کردووە لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە نەورۆز. هەر لە درێژەی ئەم گوشارانە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی مەتین (بێهزاد) چووپانی، ئەبووبەکر خاتەمی، هادی جامعی، مەسعوود خزری، سەلمان پاسەنگ و هەروەها فواد کەشاوەرز، هونەرمەند و گۆرانیبێژی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شارۆچکەی...
زیاترپەرچەکرداری ناڕەزاییانە لە بەرانبەر سزای لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیدا؛ بەڕێوەچوونی مانگرتنی بەربڵاو لە چەندین شاری کوردستاندا
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازێک لە لایەن حیزبە سیاسییەکانی کوردستانەوە بۆ بەڕێوەبردنی مانگرتنێکی جەماوەری دژ بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و زیندانییە سیاسییە کوردەکانی تر لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا (٢٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٥)، کاسبکاران و دووکاندارانی چەندین شاری کوردستان، لەوانە سنە، مەهاباد، سەقز و دیواندەرە، مانیان گرت و دووکانەکانیان داخست. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان بەشێک لە بازاڕ و دووکانی چەند شارێکی دیکەی...
زیاترڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گوڵانی ١٤٠٣ (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤)
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە...
زیاترڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ١٤٠٣ لە کوردستاندا؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و دۆسیەسازی بۆ دەیان هاووڵاتی و چالاکی کورد
لەم ساڵانەی دواییدا بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شار و گوندەکانی کوردستان و لە شێوەی جێژنی گەورەی جەماوەریدا، بە بەرزکردنەوەی هێما کوردییەکان، هەڵکردنی ئاگر، هەڵپەڕکێی بەکۆمەڵ، سروودی شۆڕشگێڕانە و لە هەندێ حاڵەتدا هەڵگرتن و وتنەوەی دروشمی سیاسی، وەک نەریتێکی لێ هاتووە، نەریتێک کە جیا لە لایەنی کولتووری و ڕێکەوتی ساڵانەی نەورزۆ، لە خوێندنەوەیەکی میتۆلۆژیکەوە سەرچاوەی گرتووە کە نەورۆز وەکوو هێمای خەبات و سەرکەوتن لە ناو...
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بوو بە ئەندامی ئیمپەکت ئێران
دوابەدوای داواکاریی فەرمیی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بۆ بوونەئەندام لە هاوپەیمانیی ئیمپەکت ئێراندا، ڕۆژی ١٥ی مارس ئەندامانی ئەم هاوپەیمانییە ڕەزامەندیی خۆیان بۆ داواکارییەکە نیشان دا و تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و ئەنجومەنی قەڵەمی ئامریکا وەک ئەندامی ئیمپەکت ئێران وەرگیران. ئیمپەکت ئێران پێک هاتووە لە ١٩ ڕێکخراوەی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ کە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە و هەوڵ دەدات بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و بەدیهێنانی گۆڕانکاریی...
زیاتربەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) هاوکات لەگەڵ جێژنی قورباندا و سەرەڕای جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکان و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی دادخوازان، ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە، سنە و... بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک بەڕێوە چوو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی شارە جیاوازەکانی کوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە...
زیاترڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی گوڵانی ١٤٠٢دا (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٣)
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گوڵانی ١٤٠٢دا (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٣): ـ لانیکەم ٣٦ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. یەک لەم کەسانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی کرماشان کراوە، بەڵام لەسەر چارەنووسی ٢٣ کەسی تر کە هێشتا هەر دەستبەسەرن هیچ...
زیاترخۆپیشاندانە خوێناوییەکانی کوردستان؛ ژمارەی هاووڵاتییانی گیانبەختکردووی کورد لە سەرهەڵدانی سەرانسەریدا گەیشتە ١٠٤ کەس
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای سەرژهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێرانەوە لە دوای کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینییەوە، تا ئێستا لانیکەم ١٠٤ هاووڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شار و گوندەکانی کوردستان و ناوچەکانی تری ئێراندا بە دەستی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون. ١١ کەس لە گیانبەختکردووان منداڵ بوون. ٤٢ کەس لەم گیانبەختکردووانە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (مەهاباد ١٣ کەس، بۆکان ١٣ کەس،...
زیاترخۆپیشاندانی خوێناوی لە کوردستاندا؛ کوژرانی لانیکەم ١٤ کەس تەنها لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا؛ ژمارەی هاووڵاتییانی گیانبەختکردووی کورد گەیشتە ٩٧ کەس
دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستپێکردنی سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێراندا دژ بە کۆماری ئیسلامی و لە درێژەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا، لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربەی شارەکانی کوردستان بوونە مەیدانی مانگرتنی گشتیی بازاڕەکان و خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری. هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی سەرکوتکردنی توندوتیژی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا، تەنها لە سێ ڕۆژدا، لە ٢٨ تا ٣٠ی گەڵاڕێزاندا (١٩...
زیاتر