کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران و کاسبکارانی سەرسنوور ئارشیڤ - KHRN
کوژرانی کاسبکاری کورد یووسف دەشتی بە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان لە بۆکان
هێزەکانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخی پۆلیسی ئینتیزامی، لە جادەی بۆکان بۆ مەهاباد کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبیلی یووسف دەشتیی کاسبکاری کورد و پاشان دەسڕێژیان لێ کردووە کە لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا یووسف بریندار بووە و ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و ئەم هاووڵاتییە ٣٨ ساڵەیە گیانی لە دەست داوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخی...
زیاترڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری کورد، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) ڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری کوردی خەڵکی بانە، دوای دوو حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم کاسبکارە ڕۆژی ١٧ی پووشپەڕ (٧ی جولای) لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و بە سەختی بریندار بوو. ئەم کاسبکارە بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی...
زیاترکوژرانی کاسبکاری کورد کاوان ئەمجەدینیا بە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان لە سەردەشت
ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەمە (٢٧ی فێبرییە) هێزە ئینتیزامییەکان لە گوندی «ساوان»ی شاری سەردەشت دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کاسبکارێکی کورد بە ناوی کاوان ئەمجەدینیا کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ناو خاڵی پشکنینی گوندی «ساوان»ی سەردەشت لە کاتێکدا کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبیلی کاوان ئەمجەدینیا و پاشان دەسڕێژیان لێ کردووە کە ئۆتۆمبیلەکە هەڵگری هیچ کاڵایەکی بیانی نەبووە. لە...
زیاترکوژرانی کاسبکارێکی کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی خاکەلێوە (١٨ی ئاوریل) کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی یەعقووب عەباسی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و کوژراوە. دەوترێت هێزە سنوورپارێزەکان دەسڕێژیان لە گرووپێک کاسبکار لە سنووری «ئاڵۆت»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کردووە کە لە ئەنجامدا یەعقووب عەباسی بە قورسی بریندار ببوو. ئەم کاسبکارە دەبرێتە ناوەندێکی پزیشکیی شاری ورمێ بەڵام...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو ٢١ی ڕێبەندان (١٠ی فێبرییە) کۆڵبەرێک بە ناوی حسەین محەممەدی لە ناوچەی سنووریی «نۆکان»ی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. ئەم کۆڵبەرە ٥٠ ساڵانەیە باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری ڕەبەت بوو.
زیاتربرینداربوونی لانیکەم ٩ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت، بانە و نەوسوود
لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا ٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، بانە و نەوسوود لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان (٤ی سێپتامبر) لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە کۆڵبەران لە سێ ناوچەی سنووریی نەوسوودی پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئێقباڵ...
زیاتربەردەوامبوونی کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی گەلاوێژ (١٩ی ئاگۆست) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحیم محەممەدی کوژراوە. دەوترێت هێزە سنوورپارێزەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و گوللەیەک بەر دڵی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە. ڕەحیم محەممەدی...
زیاتربرینداربوونی لانیکەم ٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود
تەنها لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە تەقە و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لە ئەنجامی ڕاوەدووناندا، بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بە چەکی ساچمەزەن تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی دانا...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٥ی خاکەلێوە (٢٥ی مارس) گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «سەیرانبەند»ی بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە و بە هۆی ئەم دەسڕێژەوە کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ڕوستەم خزری کوژراوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە لایەن ژمارەیەک لە کۆڵبەرانەوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکیی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان. روستەم خزری ٢٥ ساڵان و خەڵکی شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا...
زیاتر