کوشتنی هاووڵاتیانی کورد ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 6, 2025

لە قەسری شیرین هاووڵاتیی کورد محەممەد عەزیزی بە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان کوژرا

ئێوارەی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) محەممەد عەزیزی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی خەڵکی قەسری شیرینی کرماشان، لە تێرمیناڵی سنووریی «پەروێزخان»ی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزە ئینتیزامییەکان کاتێک کە هەوڵی دەستبەسەرکردنی محەممەد عەزیزییان دەدا لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لێ کردووە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا شان و زگی بە سێ گوللە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 19, 2024

گیانبەختکردنی کاسبکاری کورد محەممەددەماوەند میرزایی بە هۆی سەختبوونی برینەکانەوە دوای دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان

محەممەددەماوەند میرزایی، کاسبکاری خەڵکی کامێران کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش لە جادەی کەرەج بۆ تاران کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزەکانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخی هێزی ئینتیزامیی ئێران و بریندار بووبوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە ناوەندێکی پزیشکیی تاران گیانی لە دەست دا. ئەمە دووەم حاڵەتی کوشتنی کاسبکاران و هاووڵاتیانی کوردە دەستی هێزە ئینتیزامییەکان لە یەک حەفتەی ڕابردوودا. پێشتر و لە ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣دا (١٥ی دیسامبەری...

زیاتر

کوژرانی هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد ئەحمەد تێرمەن بە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) ئەحمەد تێرمەن، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) هێزە ئینتیزامییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەحمەد تێرمەن لە گەڕەکی «باخەسیسە»ی مەهاباد و دوای ڕاوەدوونانی ئەم هاووڵاتییە ٥٠ ساڵەیە، لە شەقامێکی ئەم گەڕەکە و لە دەسڕێژێکدا گوللەیان بە سەریەوە...

زیاتر

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە بانە

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گوڵان (١٤ی مەی) ئۆتۆمبیلی موعین تۆفێقپوور، هاووڵاتیی ٢٤ ساڵانی خەڵکی گوندی «چۆمان»ی بانە، لە نزیک ئەو گوندەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا ئەم هاووڵاتییە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی گوڵان (١٤ی مەی) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە نزیک گوندی چۆمانی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوەخت دەسڕێژیان...

زیاتر
كانونی دووه‌م 11, 2024

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ژێر ئەشکەنجە لە دەستبەسەرگەی هێزی ئینتیزامیی کرماشاندا

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی نەوسوودی پاوە بە ناوی پەیام عەبدی کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بە «تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان»ـەوە لە لایەن پۆلیسی هێزی ئینتیزامیی شاری کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجە و لە دەستبەسەرگەدا کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) ئەندامێکی پۆلیسی ئینتیزامی بە تەلەفۆن پێوەندیی بە بنەماڵەی پەیام عەبدییەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندوون...

زیاتر

کوژرانی هاووڵاتییەک بە دەسڕێژی هێزەکانی کەلانتەریی پۆلیس لە کرماشان

چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەلی نەزەری لە چوارڕیانی سەرەکیی گەڕەکی «جافرئاوا»ی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی کەلانتەریی پۆلیس و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٢٠ی شەوی چوارشەممە ٣ی پووشپەڕ (٢٦ی جولای) هێزەکانی کەلانتەریی جافرئاوا لە چوارڕیانی سەرەکیی ئەم گەڕەکەدا کەوتنە ڕاوەدوونانی ئەم هاووڵاتییە کە پێشتر لە دۆسیەیەکی یاساییدا بە تۆمەتی «تێکهەڵچوون و بریندارکردن»...

زیاتر
شوبات 9, 2021

خۆی؛ کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە ئینتزامییەکاندا

ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی ڕێبەندان هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بێهزاد هاشمی ئەسڵ کە دوو ڕۆژ پێشتر لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکاندا ئۆتۆمبیلەکەی وەرگەڕابوو و بە قورسی بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی خۆی گیانی لەدەست دا. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: “شەوی شەممە ١٨ی ڕێبەندان، هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی خۆی بۆ ماکۆدا کەوتبوونە دوای ئۆتۆمبیلی ئەم هاووڵاتییە کوردە و تەقەیان لێ...

زیاتر
ئاب 25, 2020

زه‌نجان؛ كوژرانی دوو هاووڵاتیی كورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چەکدارەکانی ئێران

حه‌فته‌ی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی كورد به‌ ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌شره‌فیان و باران باشام، لە ئۆتۆتبانی زەنجاندا کەوتنە بەر‌ ته‌قه‌ی هێزەكانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ و گیانیان لە دەست دا.کەسێکی‌ نزیك لە بنەماڵەی ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شاری «یولەگردی» شاری شوت سه‌ر به‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، دوای ڕاگەیاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، وتی: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی گه‌لاوێژ عه‌لی ئه‌شره‌فیان و بارام باشام لە...

زیاتر