کۆمەڵە ئارشیڤ - KHRN

لە بانە هاووڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ (٢٠ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حامید مەحموودی دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی ئیجرای ئەحکامی دادسەرای گشتی و شۆڕشی بانە دەستبەسەر کراوە و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ساڵێک بەندکران گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئەم شارە. ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دادگای بانەوە بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای هاوکاریکردنەوە لەگەڵ کۆمەڵەدا حوکمی ساڵێک بەندکرانی...

زیاتر

پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست چارەنووسی چوار ئەندامی دەستبەسەرکراوی کۆمەڵەدا لە ورمێ

لە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژدا (٢٣ی جولای) تیمێکی ٤ کەسی لە ئەندامانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی موحسین مەزڵووم، هەژیر (محەممەد) فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتیحی کە بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی ئەرکی ڕێکختسن بەرەو شاری ورمێ بەڕێ کرابوون، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای ورمێوە لە گوندێکی ئەم شارە دەستبەسەر کران. سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم کەسانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و...

زیاتر