کۆڵبەر ئارشیڤ - KHRN

ئاب 2, 2024

گیانبەختکردنی ناسر عوسمانی، کۆڵبەری خەڵکی ڕەبەت، بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە

ناسر عوسمانی، کۆڵبەری خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە بەرزایی شاخێکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٣١ی جولایی ٢٠٢٤) ئەم هاووڵاتییە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی «نێروان»ی بانە لە بەرزایی شاخەکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا. ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆست)...

زیاتر
ته‌مموز 16, 2024

هێزەکانی سوپای پاسداران لە سەردەشت دەسڕێژیان لە کۆڵبەران کرد: کوژراوێک و دوو بریندار

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣ (١٦ی جولایی ٢٠٢٤) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوێستانی «قەندیل»ی سەردەشت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەری لاو کیان زەینی گیانی لە دەست دا و دوو برای کۆڵبەریش بە ناوەکانی پەیمان قادری و کەیوان قادری بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە بنکەی سەربازیی «کۆترلە»ی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 20, 2023

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەکانی سەرسنوورەوە

شەوی ڕابردوو ٢٨ی گەڵاڕێزان (١٩ی نۆڤامبەر) کۆڵبەرێک بە ناوی قەسیم کەریمی بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری ورمێوە گیانی لە دەست داوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە شەوی ڕابردوو لە ڕێگای کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ بە هۆی بۆرانەوە لە بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیەوە داکەوتووە و گیانی لە دەست داوە. قەسیم کەریمی، ٢٣ ساڵان، باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی گوندی...

زیاتر
ته‌مموز 12, 2022

برینداربوونی لانیکەم چوار کۆڵبەر بە هۆی دەسڕێژی گوللە و بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی ڕاوەدووناندا لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە لە بانە

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار کۆڵبەر بە هۆی دەسڕێژی گوللە و بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی ڕاوەدووناندا لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ١٩ی پووشپەڕ (١٠ی جولای) کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ تەڵایی لە ناوچەی سنووریی «کێلە»ی بانە کەوتۆتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی...

زیاتر
ته‌مموز 3, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی پووشپەڕ (٢ی جولای) لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی پارێزگای کوردستان، کۆڵبەرێک بە ناوی کەمال ئیبراهیمزادە برینداربووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «دێوالان»ی سەردەشت بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا (مەی و ژوەن) کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ ڕەسوولی بە تەقەی...

زیاتر
ئایار 1, 2022

کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی چەند کۆڵبەری تر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە نەوسوود

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ڕۆژی شەممە ١٠ی گوڵان (٣٠ی ئاوریل) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سەفەر سوبحانی گیانی لەدەست داوە. سەفەر سوبحانی باوکی دوو منداڵی کەمتەمەن و خەڵکی گوندی «دۆریسان»ی شاری پاوە بوو.  دەوترێت لەم دەسڕێژەدا چەند کۆڵبەری تریش بریندار...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 14, 2021

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقینەوەی مین

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ئاروین شەوکەتی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان بە تەقینەوەی مین بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ١٨ ساڵەیە کە خەڵکی شارۆچکەی ساحێبی سەر بە شاری سەقزە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 15, 2021

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٢٣ی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەر کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ژیان عەلیپوور بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «ئالان»ی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا گیانی لەدەست داوە. ئەم کۆڵبەرە بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت و لە مەودایەکی نزیکەوە کەوتۆتە بەر تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان و دەستبەجێ کوژراوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی پزیشکیی دادی سەردەشت کراوە و...

زیاتر
ئاب 20, 2021

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌ بانه‌

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی گه‌لاوێژ هێزەکانی پاسەوانی سنوور له‌ ناوچه‌ی سنووریی «هه‌نگه‌ژاڵ»ی شاری بانه‌ له‌ پارێزگای كوردستان، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ده‌ستڕێژیان له‌‌ ده‌سته‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كردووه‌ كه ‌له‌ئه‌نجامدا دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی خه‌لیل خالیدی و فه‌ره‌یدوون موحه‌ممه‌دزاده‌ بریندار بوون. ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره‌ بۆ ده‌رمانكردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبیی بانه‌ كراون.

زیاتر