کەلی تەتەی هەورامان ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 21, 2024

کوژرانی کۆڵبەری لاو ئەرکان باڵواسە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە هەورامان

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١ی پووشپەڕ (٢١ی ژوەن) کۆڵبەرێکی ٢٩ ساڵان بە ناوی ئەرکان باڵواسە لە ناوچەی سنووریی «تەتە»ی هەورامانی سەر بە سەوڵاوا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی لە دەست دا. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١ی پووشپەڕ (٢١ی ژوەن) لە بەرزاییە سنوورییەکانی «تەتە»ی هەورامان دەستەیەک کۆڵبەر بەبێ ئەوەی هەڵگری هیچ جۆرە کاڵایەک بن، لە...

زیاتر
نیسان 17, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە هەورامان

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی سەیوان دەستئەفکەن لە ملەی «تەتە»ی هەورامانی سەر بە شاری سەوڵاوا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) لە ملەی «تەتە»ی هەورامان هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە...

زیاتر
ئازار 28, 2024

گیانبەختکردنی دوو کۆڵبەر و برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی هەورامان و سەردەشتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوە (٢٨ی مارس) پێنج کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییە سنوورییەکانی «تەتە»ی هەورامانەوە داکەوتن. لەم ڕووداوەدا کۆڵبەرێک بە ناوی شۆڕش شوکری، خەڵکی مەریوان، گیانی لە دەست دا و ٤ کۆڵبەرەکەی تریش بریندار بوون. هاوکات کۆڵبەرێک بە ناوی ئەبووبەکر ماخووزی فەرد بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی «دەشتی وەزێنە»ی سەردەشتەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ...

زیاتر
شوبات 11, 2021

هه‌ورامان؛ كۆڵبه‌رێك به‌ هۆی كه‌وتنه‌خوارەوە له‌ بەرزایی گیانی لە دەست دا

به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندان(١١ی فێبریه‌)، هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ ناوی ئارام جاته‌ن له‌ ڕێگای كۆلبه‌ریدا له‌ به‌رزاییه‌كانی كه‌ل «ته‌ته‌»ی ناوچه‌ی هه‌ورامانیی پارێزگای كوردستان كه‌وته‌ خواره‌وه‌و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. ئارام جاته‌ن باوكی منداڵێكه‌ و خه‌ڵكی گوندی كانی سانانی مریوان بووه‌. به‌ پێی ئاماره‌ كۆكراوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له‌ مانگی ژانویه‌دا شه‌ش كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ی سنووری بانه‌و ورمێ به‌...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 25, 2019

کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و سێ کۆڵبەری دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان برینداربوون

ڕۆژی ڕابردوو ٣ی بەفرانبار / ١٢.٢٤، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی پاسەوانیی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و ماکۆ برینداربوون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لەسەر بەرزاییەکانی کەلی تەتەی هەورامان برینداربوو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی بانە دوو کۆڵبەر بەناوەکانی "سەعدوڵلا مەحمودی" و "عەزیز عەزیزی" دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و بە سەختی برینداربوون. هاوکات کۆڵبەرێکی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 19, 2019

کۆڵبەرە مێرمنداڵەکەی لە کەلی تەتەی هەورامان هەروا بێ سەروشوێنە؛ هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بە سەدان هاوڵاتی لە کەلی "تەتە"ی هەورامان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی "فەرهاد خوسرەوی"، کۆڵبەری تەمەن ١٤ ساڵ کە لە شەوی ٢٥ی سەرماوەز / ١٢.١٦ ەوە لە بەفر و بۆراندا ماوەتەوە و بێ سەروشوێنە. بەهۆی بەفرێکی زۆر کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەو ناوچەیە باریوە، ئەو هەوڵانە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجام. ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەز / ١٢.١٦، فەرهاد خوسرەوی لەگەڵ "ئازاد خوسرەوی"ی...

زیاتر