کەژار ئارشیڤ - KHRN
بێبەشکردنی وریشە مورادی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی دوای سەپاندنی سزای لەسێدارەدان
وریشە مورادی، ژنەچالاکی کورد کە ڕۆژی ١٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا، بە دەستووری دامودەزگا ئەمنییەکان و بەرپرسانی زیندانی ئێڤین لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە کە بە هۆی مانگرتنی ٢٠ ڕۆژەوە تووشی کێشەی کۆئەندامی هەرس بووە،...
زیاتروریشە مورادی دوای بیست ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد، دوای ٢٠ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ئەم زیندانییە سیاسییە پاش داواکاریی چالاکان، دامەزراوەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران و هاوبەندییەکانی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤیندا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە...
زیاترپەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی وریشە مورادی لە پازدەهەم ڕۆژی مانگرتندا
دۆخی تەندروستیی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانە لە بەرانبەر دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێراندا پازدەهەم ڕۆژی مانگرتنی بێسنووری خۆی تێدەپەڕێنێت، ناجێگیر و خراپە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کێشی ئەم زیندانییە سیاسییە لەم ماوەیەدا ٧ کیلۆ دابەزیوە و دۆخی تەندروستیشی بە هۆی دابەزینی زەخت، میگرێن، ئازاری جومگەکان و کەمەرەوە چووەتە حاڵەتێکی...
زیاترمانگرتنی بێسنووری وریشە مورادی هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا
وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە بە تۆمەتی «بەغی» لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاراندایە، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا ڕایگەیاندووە کە بۆ ماوەیەکی بێسنوور و نادیار مان لە خواردن دەگرێت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) ئەم زیندانییە سیاسییە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی...
زیاتربەڕێوەچوونی دووەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی
دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەڵەواتی و بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک) بەڕێوە چوو. پێشتر و لە ڕێکەوتی ٧ی خەرمانانی ١٤٠٣دا (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) بە هۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و دادوەر عەمووزادی ڕاوێژکاری دادگاوە، کۆبوونەوەکە هەڵوەشابوویەوە و دوا خرابوو بۆ...
زیاتردووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی دیسانەوە دوا خرا
دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) بەڕێوە بچێت، بە هۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و دادوەر عەمووزادی ڕاوێژکاری دادگاکە، جارێکی تر هەڵوەشایەوە و دوا خرا بۆ کاتێکی دیکە. ئەمە دووهەم جارە کە دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە سیاسییە کوردە هەڵدەوەشێتەوە، پێشتریش وا بڕیار بوو ڕۆژی ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣...
زیاترکۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی دوا خرا بۆ کاتێکی تر
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، دوای ساڵێک دەستبەسەربوون بە هۆی ئامادەنەبوونیەوە لە بەردەم دادگادا دوا خرا بۆ کاتێکی دیکە. ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ کاتی دیاریکراودا بۆ دادگاییکردنی، بەرگرینامەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە کە ڕووی لە ڕای گشتی بوو، لە ماڵپەڕی «بیدارزنی»دا بڵاو کرایەوە. وریشە مورادی لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە وەک...
زیاتر