گوندی بەیروم ئارشیڤ - KHRN
بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوانی مەهاباد بۆ یازدە هاووڵاتی
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە مەهاباد و دەوروبەری، چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئەیوب ڕەسوولی، ڕێبوار ڕەسوولی، ڕەحمان دانا و شوانه جیهانیفەر لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەری ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ. لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شاری مەهاباد و و گوندی «بەیروم» لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە...
زیاتردەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە مەهاباد؛ لانیکەم ٧ هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە مەهاباد و دەوروبەری، لە ڕۆژی ڕابردووەوە هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەم شارە و گوندی «بەیروم»دا بەبێ مۆڵەتی یاسایی قادر خەرامانفەر، کەمال مەسعوودی، جەلال سەدەفی، سیامەند سەیدئەحمەدی، زانیار سەیدئەحمەدی، ئارام مەبزووله و یووسف قاڵیان دەستبەسەر کردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی ڕابردوو ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٤ی دیسامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی دەزگای...
زیاتر