گوندی نێ ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد؛ دوو هاووڵاتیی کوردی دیکە لە سنە دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا، نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ١٧ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کوردی تری خەڵکی گوندی «نێ»ی مەریوان بە ناوەکانی فارووق نیکپەی و محەممەد نیکپەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ حوکمی یاسایی دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتەکان و شوێنی دەستبەسەربوونیان لە بەردەستدا نییە. لە...
زیاترگوندی نێی مەریوان؛ هاوڵاتییەک بە ٩ ساڵ بەندکران سزادرا و دوو منداڵیش دەستبەسەرکران
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی "نێ" بەناوی "پشتیوان ئەفسەر" کە پێشتر لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵولە لە شاری مەریوان دەستبەسەرو دوایی جەند هەفتە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، لە کۆتاییەکانی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ / ٢٠٢٠.٠١ بەتۆمەتی "هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران" لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی سنەوە بە ٩ ساڵ بەندکران سزادرا. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو دوو منداڵی خەڵکی...
زیاترسەلمان ئەفرا بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیایەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ٥ی ڕێبەندان / ٠١.٢٥، "سەلمان ئەفرا"، هاوڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزای ١ ساڵ بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە. سەلمان ئەفرا ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو / ٢٠١٨.١١.١٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە. ناوبراو سەرەنجام پاش ٣ مانگ لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠...
زیاترهاوڵاتییەکی کورد لە مەریوان دەستبەسەرکرا
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژئ چوارشەممە ٢٥ی بەفرانبار / ٠١.١٥، هاوڵاتییەکی کورد بەناوی "ئامانج نیک پەی"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێ" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەریوانەوە دەستبەسەرکراوە. بەگوێرەی دوایین هەواڵەکان، ئەو هاوڵاتییە کوردە تا ئێستا لە کاتێکدا دەستبەسەرە کە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی لەبەر دەستدا نییە. هەروەها دەگوترێت کە خالێد نیک پەی، باوکی ئامانج نیک پەی پاش ئەوەی بەمەستی...
زیاتروریا فەرەجی بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار / ٠١.١٤، "وریا فەرەجی" هاوڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "نێ"ی سەربە مەریوان بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە. ئەو هاوڵاتیە کوردە لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی پاردا / ٢٠١٩.٠٣ بە تۆمەتی "ئەندامبوونی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا. پاشان تانەی لەو سزایە دا و دۆسییەکەی...
زیاتر