یەزد ئارشیڤ - KHRN
لە یەزد و میاندواو سێ بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی سەیدمحەممەدعەلی دەرەکە و سیاوەش یاری و بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی سەیدبێهزاد سەیدیی بۆکانی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی ئەردەکانی یەزد و میاندواو جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٦ی دیسامبەری ٢٠٢٤) سزای لەسێدارەدانی سەیدبێهزاد سەیدیی بۆکانی...
زیاترلە یەزد ژنێک و دوو پیاوی بەندکراو لە سێدارە دران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەمەوبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانی بە ناوەکانی ڕوبابە (نازناو نادیارە)، ئەمیر ئوجاقی و حەیدەر هیبۆزادە لە زیندانی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کراوە. ئەم ٣ زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ (١٩ی جولای) بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. ئەمیر ئوجاقی، خەڵکی کرماشان، نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە...
زیاتر