یەزدان قەنبەری ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامبوونی دەستبەسەریی سێ هاووڵاتیی کوردی یارسان لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپا و زیندانی دیزڵئاوای کرماشان
یەزدان قەنبەری، هاووڵاتیی کوردی یارسان، دوای دوو مانگ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی نەبیی ئەکرەمی کرماشان گوازرایەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای ئەم شارە. هەروەها مەنسوور قەنبەریی برای و خزمێکی دیکەیان بە ناوی جەمشید حەقانی کە نزیکەی مانگێک لەمەوپێش لە سەلاسی باوەجانی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش هەر لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەدا لە کرماشان ڕاگیراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی یەزدان قەنبەری، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کوردی یارسان
دوای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی یەزدان قەنبەری، هاووڵاتیی یارسانی خەڵکی کرماشان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە گەڕەکی کەڕناچیی کرماشان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەکەی بۆ دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان، تا...
زیاتر