بهندكراوی سیاسی كورد ئارشیڤ - KHRN
حاتەم ئۆزدەمیر تۆمەتەکانی پێراگەێنرا و بۆ بهندیخانه گەڕێنرایەوە
حاتەم ئۆزدەمیر، هاوڵاتی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان، رۆژی پێنج شەمە و پاش سێ رۆژ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گەڕێنرایەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی راگەیاند، ئەم بەندکراوە سیاسییە لە رێکەوتی ٢٧ی خەرمانان/ ٠٩.١٨ لە بەندیخانەکەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات گواسترایەوە و رۆژی پێنج شەمە لە دادگای شۆڕشی ئیسلامی ماکۆ تۆمەتەکانی پێراگەێنراوە. ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لەم دانیشتنەدا پارێزەرێکیشی لەلایەن دادگای شۆڕشی ماکۆوە بۆ دیاریکرابوو (پارێزەری تەسخیری) و تۆمەتی...
زیاترمستەفا سەبزی بۆ جارێکی دیکە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن
مستەفا سەبزی، بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بۆ جارێکی دیکە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ بهندیخانهی شوێنی نیشتەجێ بوونی بنهماڵهكهی.بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە سیاسییە کە لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە/ مانگی هەشت، پاش بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە کۆتایی بە مانگرتنە ٣٢ رۆژەکەی هێنابوو، لە رۆژی رابردووەوە جارێکی دیکە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی...
زیاتر