بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) خەسرەو فەتحی، کوڕی حەیبەڵڵا فەتحی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبەر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و…
زیاترئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە چووە. لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشداریی ساڵح نیکبەخت و پارێزەرەکەی، عەلی ڕەزایی، بەڕێوە چوو، دادوەر عەمووزاد پرسیارەکانی بە شێوەی نووسراو لە پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی پرسی و ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار…
زیاتربەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سبەینێ دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە دەچێت. یەکەم کۆبوونەوەی دادگاکە ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) بەڕێوە چوو، بەڵام لەبەر درێژبوونەوەی ماوەی دادگاکە و بۆچوونی دادوەر لەمەڕ زەروورەتی…
زیاتربەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی ڕەزبەر (٢٩ی سێپتامبەر) فاتمە محەممەدپەناهی، خەڵکی گوندی «مارغان»ی شاری سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە دەستی دوو زڕبرا و هاوسەرەکەی کوژراوە. فاتمە کە قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری بوو، ساڵێک دوای هاوسەرگیریی زۆرەملێ لەگەڵ کوڕە ئامۆزاکەیدا ویستوویەتی لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە, بەڵام بنەماڵەکەی لەگەڵ بڕیارەکەیدا نەبوون و ڕێگرییان لێ کردووە. فاتمە محەممەدپەناهی ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی مارغان…
زیاتربەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٨ی ڕەزبەر (٣٠ی سێپتامبەر) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی ساسان فەرزیپوور و محەممەدباقر بازگیر کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە.تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم دوو بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا کرابوون. محەممەدباقر بازگیر، خەڵکی خوڕەمئاوا، ساڵی…
زیاتربەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی هەینی ٧ی ڕەزبەر (٢٩ی سێپتامبەر) هێزە سنوورپارێزەکان لە نزیک ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی محەممەد خالیدی، خەڵکی گوندی «چی چۆڕان»ی ناوچەی نەنۆری بانە، کوژراوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە و تا ئێستا ڕادەستی…
زیاتر