تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو…
زیاتربەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢دا (جولای و ئاگۆستی ٢٠٢٣) ـ لەم مانگە و لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، لانیکەم ٨٥ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و تاران، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون….
زیاتربەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (ژوەن و جولای ٢٠٢٣) ـ لانیکەم ٥٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و تاران، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لە نێو دەستبەسەرکراوانی ئەم مانگەدا ٢ کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون، بەڵام ئەوانی دیکە، لەوانە دوو منداڵ، هێشتا…
زیاتربەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٣) ـ لانیکەم ٧٠ هاووڵاتی و لەوانە بنەماڵەی دادخوازان و هەروەها چالاکانی کورد لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و خووزستان، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەرداندا (٩ی ژوەن) لانیکەم ٤٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان کە بە مەبەستی…
زیاتربەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٣): ـ لانیکەم ١٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و خوراسانی ڕەزەوی بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کراون. یەک لەم کەسانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی قوروە کراوە، بەڵام ئەوانی دیکە هێشتا هەر دەستبەسەرن یاخود هیچ زانیارییەک…
زیاتربەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠١دا: ـ لانیکەم ٥٢ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کوردستاندا بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کراون. حەوت لەم کەسانە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ١٠ کەس لە دەستبەسەرکراوان بە دانانی بارمتە…
زیاتربەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠١دا: ـ لانیکەم ٤٨ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کوردستان بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ـ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی چالاکوانێکی کورد لە لایەن دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە وەک خۆی پەسەند کرا. هەروەها ١٥ چالاکوانی پیشەیی مامۆستایان بە ناوەکانی نەسرین کەریمی، فاتمه…
زیاتربەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: ـ لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠١دا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشاندا کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ ڕەسوولی بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی بانە کوژراوە. لانیکەم ١١ کۆڵبەریش کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و بریندار بوون و ٢ کۆڵبەری تریش لە لایەن ئەم هێزانەوە ئەشکەنجە کراون. کۆڵبەرێکی تریش بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە…
زیاتربەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: ـ لە مانگی گوڵانی ١٤٠٠دا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشاندا کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراوە و کۆڵبەرێک بە جەڵدەی دڵ لە کاتی کۆڵبەریدا گیانی لەدەست داوە. هەر لەم مانگەدا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و بریندار بوون کە لە نێویاندا دوو منداڵ دەبینرێن. ٥ کۆڵبەریش لە کاتی ڕاوەدووناندا…
زیاتر