مافی نه‌ته‌وه‌یی ئارشیڤ – KHRN

ته‌مموز 13, 2023

بەردەوامبوونی تیرۆری چالاکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا؛ سیامەند شابۆیی، ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، تیرۆر کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ (١٢ی جولای) سیامەند شابۆیی، ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە نزیک شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا. پێشتر و لە ڕۆژی هەینی ١٦ی پووشپەڕدا (٧ی جولای) ٢ ئەندامی دیکەی ئەم حیزبە بە ناوەکانی لوقمان ئاجی و عادل موهاجیر لە ناوچەیەکی گەشتیاریی شاری ڕانیەی هەرێمی کوردستان (ناوچەی هەڵشۆی سەر بە قەڵادزێ) تیرۆر کرابوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی…

زیاتر
حوزه‌یران 16, 2022

لە ورمێ ئارشاک ڕەووف گونبەدی بە دانانی کەفالەت ئازاد کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی ژوەن) ئارشاک ڕەووف گونبەدی، چالاکی سیاسی و لە بەڕێوەبەرانی کاناڵی تێلێگرامیی «Hilbijêr»، دوای ڕۆژێک دەستبەسەربوون بە دانانی کەفالەت لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەمنییەتی ورمێ ئازاد کراوە. ناوبراو ڕۆژی پێشتر لە ڕیستۆرانێکی ورمێ لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە. دەوترێت دەستبەسەرکردنی ناوبراو دوای ئەوە ڕووی داوە…

زیاتر

گوشار خستنە‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌ کوردییەکان بە مەبەستی ناچارکردنیان بە تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەر ئەم حیزبانە

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه ‌له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌بنەماڵەی ئه‌ندامانی حیزبه ‌کوردییەکان بانگهێشتی ده‌زگای هه‌واڵنێریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره‌كانی ورمێ، سنه‌، مه‌ریوان، كامێران و كرماشان كراون. کۆمەڵە کاربەدەستێکی جلوبەرگ مەدەنی کە خۆیان وه‌ك نوێنەری تایبه‌تی دەزگای دادی ئێران ناساندووه‌، داوایان له‌م بنه‌ماڵانه‌ كردوه‌ شكایه‌تنامه‌یه‌ك دژی حیزبه‌ كوردییه‌كان واژۆ بكه‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌م باره‌وه‌به‌تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «به‌رپرسان به‌گوشارهێنان و تۆقاندنی بنه‌ماڵه‌كان داوایان…

زیاتر
ئه‌یلول 25, 2020

مەهاباد؛ کوژرانی چوار کەس لە ئوتومبیلێکدا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شاری مەهاباد ئاگاداریان کردینەوە کە لە نزیک گوندی «چوارگا» ئوتومبیلێکی جیپ کەوتۆتە بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکان و چوار کەسی تێدا کوژراوە.بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەشتووە، دەمەوئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانان، هێزە تایبەتەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران، لە جادەی مەهاباد بۆ سەردەشت بە چەکی ئارپی‌جی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلێک و تەقاندیانەوە. دەوترێت خاوەنی ئەم ئۆتۆمبیلە…

زیاتر
ته‌مموز 22, 2020

پیرانشار؛ کوژرانی هاووڵاتییەک بە هاوەنی سپای پاسداران

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، لە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕدا هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ڕەسوول باکەند بە هۆی بەرکەوتنی گوللە هاوەنی سپای پاسداران لە ناوچەی «کانی‌ڕەش»ی نزیک کوێستانی قەندیل گیانی لە دەست داوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پیرانشار، سەبارەت بە کوژرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی دوا و وتی: «کاتژمێر٤:٣٠ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٧ی پووشپەڕ، هێزەکانی پاسگای “کووروش” بەبێ…

زیاتر
حوزه‌یران 27, 2020

مانۆڕی سەربازیی سپای پاسداران له ‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان و تۆپبارانكردنی چیاكانی دیوانده‌ره‌

دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كی نیزامیی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له ‌ناوچه‌كانی مه‌ریوان، دیوانده‌ره ‌و سه‌قز، سه‌رچاوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان باس له ‌گواستنه‌وه‌ی چەک‌وچۆڵی قورس و ئاماده‌كاریی شه‌ڕ له ‌ده‌وروبه‌ری چیای «چلچه‌مه» و گوللەبارانکردنی به‌شێك له‌م چیایه ‌له ‌لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ره‌كان سپاوه ‌له ‌ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌كەن.حه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ید سادق حسه‌ینی، فه‌رمانده‌ی سپای به‌یتولموقەدەسی كوردستان، له ‌وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ میدیاکانی ‌نزیك بەم ڕێكخراوه ‌نیزامی-ئه‌منیه‌تییه، ‌ڕایگه‌یاندبوو کە ئه‌م…

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 1, 2019

ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشە لە بنەماڵەی چالاکوانانی کوردی دەرەوەی وڵات دەکەن

لێدووانی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاشکرایدەکەن کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیداره‌ی ئیتلاعات و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شارەکانی سەلماس، ورمێ، سەقز، بۆکان، سنە، مەریوان، کامیاران، پاوە، جوانڕۆ و کرماشان هەستاون بە بانگهێشتکردنی بنەماڵەکانی چالاکوانانی کورد بەتایبەت ئەندامانی حزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان و هەڕەشەیان لێدەکەن. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لێکۆڵەرە ئەمنییەکان زەختیان کردووەتە سەر ئەو بنەماڵانە و داوایان…

زیاتر
ته‌مموز 17, 2019

پێنج چالاکی كورد دەستبەسەر کران

رۆژی ڕابردوو پێنج چالاکی کوردی دانیشتووی شاری مەریوان و گۆندەکانی دەوروبەری لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە مەریوان بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: رۆژی ڕابردوو، ڕێکەوتی ۲۳ی پووشپەڕ ستادی هەواڵنێری ئیدارەی ئیتلاعات چوار چالاکی مەدەنی کوردی بە تەلەفوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کردبوون. ئەو کەسانە بریتین لە: عەلی رەزایی و ئومید ساڵحی خەڵکی…

زیاتر
ته‌مموز 13, 2019

فەرهاد محەممەدی لە زیندان ئازاد کرا

“فەرهاد مۆحەمەدی” پارێزەری دادگا و دەبیری پارتی یەکێتی نەتەوەیی لقی کوردستان ئازاد کرا. ناوبراو پاش ۶ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوە کە نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱۸ی مانگی پووشپەڕ، ناوبراو بە دانانی بارمتەی قوورسی ۵۰۰ میڵۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کراوە. ئەو چالاکوانە کوردە کە ڕێکەوتی ۱۴ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ شەپۆڵی بەرفراوانی گیران و…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ ــ خەرمانانی ١٤٠٢ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

هەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی

ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی…

ڕاپۆرتێکی توێژینەوەیی سەبارەت بە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆدا؛ ئاگری شەڕی دەسەڵات لە سەر دەستە بەتاڵەکان و سەنگەرەکانی ڕقی گەل

لە سەروبەندی ساڵڕۆژی دەسپێکردنی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادیدا، ڕاپۆرتێکی نوێی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و کەمپەینی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا لەژێر ناوی «جوانڕۆ؛…

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢دا (جولای و ئاگۆستی ٢٠٢٣)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢دا (جولای و ئاگۆستی ٢٠٢٣) ـ لەم مانگە و لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی…

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (ژوەن و جولای ٢٠٢٣)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (ژوەن و جولای ٢٠٢٣) ـ لانیکەم ٥٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە…

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٣)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٣) ـ لانیکەم ٧٠ هاووڵاتی و لەوانە بنەماڵەی دادخوازان و…

بەردەوامبوونی گوشاری سەر زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ورمێ لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکان و داواکاری گشتیی ئەم شارەوە

لە درێژەی گوشارەکانی سەر زیندانیانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم زیندانیانە بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و خراونەتە…

ڕاپۆرتی ساڵانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە ساڵی ١٤٠١دا

(٢١ی مارسی ٢٠٢٢ تا ٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لەم ڕاپۆرتەدا ئاوڕ دەدرێتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی هاووڵاتییانی کورد لە ئێران لە ساڵی ١٤٠١دا. لەم…

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٣)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٣): ـ لانیکەم ١٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە…

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی تۆمەتبار بە «موحارەبە» لە زیندانی کامێران

پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١دا (٢٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم…

ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی منداڵێکی خەڵکی پیرانشار کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بینایی چاوێکی لەدەست داوە

زانیار (مەتین) توندەر، منداڵە خوێندەوانێکی ١٧ ساڵانی خەڵکی پیرانشار کە هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە لە گەڵاڕێزانی ١٤٠١دا (نۆڤامبری ٢٠٢٢) بە ساچمەزەن…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ ــ خەرمانانی ١٤٠٢ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

مانگی خەرمانانی ١٤٠٢ هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا. لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوان لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا، دەستی دایە ڕەوانەکردنی بەربڵاوی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی خۆی بۆ ئەم شارانە.

هاوکات زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات و پۆلیسی ئەمنییەتی شارە جیاوازەکانەوە، بانگهێشت و هەڕەشەیان لێ کرا کە بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوان و هەرچەشنە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا بەشداری بکەن.

دامودەزگا ئەمنییەکان لە ڕێگای گوشار، بانگهێشتی تەلەفۆنی و هەڕەشەکردنەوە لە بنەماڵەی گیانبەختکردوان، نەیانهێشت ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوان بەڕێوە بچێت و تا ئێستا لەسەر چارەنووسی ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان کە لەم مانگەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە ڕێگای گەمارۆدانی گۆڕستانی شارە جیاوازەکانەوە ڕێگەکانیان داخست و نەیانهێشت بنەماڵەی گیانبەختکردوان سەردانی مەزاری ئازیزەکانیان بکەن و ئەم سنوور و تەگەرانە و جێگیرکردنی هێزە ئەمنییەکان تا ئێستایش هەر بەردەوامە.

ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا، هێزەکانی یەکەی تایبەت و سوپای پاسداران کە لە شەقامەکانی زیاتر لە ١٥ شاری کوردستاندا جێگیر کرابوون، ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی ژینا و گیانبەختکردوانی تر کرد. ئەم هێزانە ئەمجەد ئەمینیی باوکی ژینایان بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەستبەسەر کرد و تا ئێستایش هێزە ئەمنییەکان لە شەقامی نزیک ماڵی ژینادا ماونەتەوە و گۆڕستانی ئایچییش هێشتا هەر لە گەمارۆی زرێپۆشەکانی سوپای پاسداراندایە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی ٧ی خەرمانان (١٩ی ئاگۆست) یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاووڵاتییەک بە ناوی فەردین جەعفەری کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە، لە نزیک گۆڕستانی ئایچیی شاری سەقزدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە و لەو کاتەوە لە حاڵەتی کۆمادایە. هەروەها لانیکەم دوو هاووڵاتیی دیکەیش لە شارەکانی سنە و مەهاباد هەر لەم ڕۆژەدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان بریندار بوون و ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەیش دەستبەسەر کران.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خەرمانانی ١٤٠٢دا (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣):

ـ لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، لانیکەم ١٦٢ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و تاران، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لە نێو دەستبەسەرکراوانی ئەم مانگەدا ٦ کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون. هەروەها ١٤ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراویش لەم ماوەیەدا ئازاد کراون، بەڵام ئەوانی دیکە هێشتا هەر دەستبەسەرن یاخود هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

ـ لانیکەم ١٩ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنی لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی و گشتیی شارەکانی سەقز، سنە، پیرانشار و مەهابادەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

ـ لانیکەم ٤ بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» یان تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و سەقز لە سێدارە دران.

ـ کاسبکارێکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی پوویا بابایی کە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامییەوە بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ دەستبەسەر کرابوو، لەژێر ئەشکەنجەی ئەم هێزانە لە دەستبەسەرگەیەکی پۆلیسی شاری کرماشاندا گیانی لە دەست دا.

ـ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد (ئیسلامئاوای ڕۆژئاوا) بە ناوی حامید باقری لە گوڵشاری کەرەجی ناوەندی پارێزگای ئەلبورز بە دەسڕێژەی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی کوژرا.

ـ لانیکەم ٦ کۆڵبەری کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، سەردەشت و چاڵدێران بریندار بوون.

ـ لانیکەم دوو ژن لە شارەکانی ڕوانسەر و سەرپێڵی زەهاو بە دەستی ئەندامانی بنەماڵەکانیان کوژران.

ـ لانیکەم ٦ کرێکاری کورد لە شارەکانی سنە، پیرانشار، بانە، بۆکان و مەهاباد بە ڕووداوی کار گیانیان لە دەست دا.

بۆ بینینی وردەکاری و خشتەی پێشێلکارییەکان بە زمانی فارسی ئەم بەستەرە ببینە:

https://kurdistanhumanrights.org/fa/publications-fa/monthly-reports-fa/2023/09/24/p29647/