ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی خەرمانان (٦ی سێپتامبەر) حامید فەرەجپوور، کۆڵبەری ٣٨ ساڵانی خەڵکی سەقز کە ڕۆژی ڕابردوو بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان بریندار ببوو، بە هۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ (١٣ی ئاگۆست) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەرسەلان ڕەسوولی پێکراوە و گیانی لە دەست داوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە ٢٩ ساڵەیەی خەڵکی ناوچەی «نەڵاس»ی شاری سەردەشت ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبیی بانە…
زیاترچەند کاتژمێرێک لەمەوپێش تەرمی کۆڵبەرێکی ٣٩ ساڵان بە ناوی ئاسۆ کەریمی لە ناوچەی سنووریی «شۆشمێ»ی شاری نەوسوودی پارێزگای کرماشان دۆزرایەوە. ئەم کۆڵبەرە کە لە دەسڕێژی شەوی ڕابردووی هێزە سنوورپارێزەکاندا بۆ سەر کۆڵبەران بە سەختی بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) دوای چەندین کاتژمێر گەڕانی بەربڵاوی خەڵک…
زیاترشەوی ڕابردوو ١٥ی گەلاوێژ (٦ی ئاگۆست) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوودی پارێزگای کرماشان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا لانیکەم ٧ کۆڵبەر بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوود بە جەکی ساچمەزەن دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر…
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی نەوسوودی پارێزگای کرماشان دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی هێمن مەحموودی بە سەختی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی کە چاو و سینگی پێکراوە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی تاران کراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی…
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی شەممە ٣ی پووشپەڕ (٢٤ی ژوەن) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٧ ساڵان بە ناوی وریا شەریفی گیانی لە دەست داوە. دەوترێت لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقە لە سەری ئەم کۆڵبەرە کراوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. تەرمی…
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحیم فەیزی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ٥٠ ساڵەیەی خەڵکی بۆکان کە هەردوو قاچەکەی بریندار بووە، بە مەبەستی دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی بانە کراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە گوڵانی…
زیاتر