لەم ساڵانەی دواییدا بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شار و گوندەکانی کوردستان و لە شێوەی جێژنی گەورەی جەماوەریدا، بە بەرزکردنەوەی هێما کوردییەکان، هەڵکردنی ئاگر، هەڵپەڕکێی بەکۆمەڵ، سروودی شۆڕشگێڕانە و لە هەندێ حاڵەتدا هەڵگرتن و وتنەوەی دروشمی سیاسی، وەک نەریتێکی لێ هاتووە، نەریتێک کە جیا لە لایەنی کولتووری و ڕێکەوتی ساڵانەی نەورزۆ، لە خوێندنەوەیەکی میتۆلۆژیکەوە سەرچاوەی گرتووە کە نەورۆز وەکوو هێمای خەبات و سەرکەوتن لە ناو…
زیاترڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) کتێبفرۆشیی «ژیرا»ی شاری سنە لە لایەن ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی شاری سنەوە (ئەماکن) بە بیانووی «ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی» داخرا. ژینا مودەڕیس گورجی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی بواری ژنان، خاوەنی ئەم کتێبخانەیە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی خاکەلێوە (١٥ی ئاوریل) ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی شاری سنە (ئەماکن) نامەیەکیان بۆ ژینا مودەڕیس گورجی…
زیاترئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە (٢١ی مارس) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر گرووپێک لاو کە لە پارکی ڕۆژهەڵاتدا لە نزیک ناوچەی مێژوویی تاقەوسانی کرماشان لە گەڕەکی زەفەر گۆرانیان دانابوو و شادی و هەڵپەڕکێیان دەکرد. لە ئەنجامی ئەم هێرش و دەسڕێژەدا دوو لاوی کورد بە ناوەکانی محەممەد ئەحمەدیان و ئارمان بەسیری لە لای قاچەوە پێکران و بە سەختی بریندار بوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی…
زیاتردوابەدوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری گیەڵانی کرماشانەوە بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی گەورەی نەورۆز لە ڕۆژی ٢ی خاکەلێوەدا (٢١ی مارس)، دامودەزگا ئەمنییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا گوشاریان خستبووە سەر ئەو چالاکانە و داوایان کردبوو ڕێوڕەسمەکە هەڵبوەشێتەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوونە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە و هەموو پلاکارد و لافیتە و کەرەستەکانی…
زیاتردامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەیان نەدا تەرمی مەنسوور کەریمیان، هونەرمەندی کوردی خەڵکی سنە، بگوێزرێتەوە بۆ ئێران و لە سنەی زادگەیدا ئەسپەردە بکرێت. ئەم هونەرمەندە کە لەم مانگانەی دواییدا بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی فیلمسازی لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو، شەوی شەممە ٢ی بەفرانبار (٢٣ی دیسامبەر) لە ئەنجامی بۆردومانکردنی شوێنی ژیانی لە شاری دێرک لە لایەن درۆنەکانی ئەرتەشی تورکیاوە، گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی…
زیاترشەوی ڕابردوو هەینی یەکی بەفرانبار (٢٢ی دیسامبەر) ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، دوای گەڕانەوە بۆ ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە فڕۆکەخانەی خومەینیی تاراندا خراوەتە بەر لێپرسینەوە و هاوکات دەست گیراوە بەسەر پاسپۆرت و مۆبایلەکەی خۆی و هەروەها تابلۆکەی خەڵاتی ساخارۆفدا کە پێشکەشی ژینا ئەمینی کرابوو. ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز (٩ی دیسامبەر) بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە فڕۆکەخانەی تاراندا ئاگادار کرانەوە کە قەدەغەی چوونەدەرەوەیان لە سەرە…
زیاترئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٣ی ساخارۆف لە پارلەمانی ئەورووپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوە چوو. پارلەمانی ئەورووپا خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٣ی ساخارۆفی پێشکەشی ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کرد. هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە بنەماڵەی ئەمینی نەدا بۆ بەشداریکردن لەم ڕێوڕەسمەدا لە ئێران بڕۆنە دەرەوە، هەر بۆیە ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەکە، دەقی پەیامی دایکی ژینا ئەمینیی خوێندەوە. دەقی پەیامی موژگان ئیفتیخاری،…
زیاترچەند کاتژمێرێک لەمەوپێش هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی خومەینیی تاران مۆڵەتیان بە بنەماڵەی ژینا ئەمینی نەدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساخارۆفدا لە پارلەمانی ئەورووپا بۆ وڵاتی فەرەنسا سەفەر بکەن. هێزە ئەمنییەکان تەنها مۆڵەتیان بە ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی، داوە کە لە ئێران بێتە درەوە و ڕایانگەیاندووە کە بنەماڵەی ئەمینی قەدەغەی چوونەدەرەوەیان لەسەرە و دوای لێپرسینەوە، دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکانیشیاندا گرتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان…
زیاتر