ئازادیی ڕاده‌ربڕین ئارشیڤ – KHRN

ئه‌یلول 13, 2023

دەرکردنی حوکمی خانەنشینکردنی ئیجباری بۆ مامۆستای کورد شیلان یووسفی لە لایەن لیژنەی لێپێچینەوەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێرانەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لیژنەی لێپێچینەوە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران حوکمی خانەنشینکردنی ئیجباریی شیلان یووسفی، مامۆستای کوردی خەڵکی سەقز، کە پێشتر لە لایەن لیژنەی یەکەمی لێپێچینەوە ئیدارییەکانی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێرکاریی پارێزگای کوردستانەوە دەرکرابوو، وەک خۆی پەسەند کردووەتەوە. لەم حوکمەدا پلەی کاریی ئەم مامۆستا کوردەیش دوو پلە دابەزێنراوە. شیلان یووسفی، مامۆستای فیزیای دواناوەندییەکانی سەقز…

زیاتر
ئه‌یلول 13, 2023

بانگهێشتکردن و لێپرسینەوەی چەند کاتژمێری لە ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی؛ بەردەوامبوونی گوشارەکان لەسەر بنەماڵەی ئەمینی لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی کچەکەیاندا

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە لەم دوو حەفتەیەی دواییدا ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، چوار جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بانگهێشت کراوە و خراوەتە ژێر لێپرسینەوە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، لە دوایین حاڵەتدا ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان (١١ی سێپتامبەر) لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز و دوای ئامادەبوون لەم…

زیاتر
ئه‌یلول 4, 2023

دەرکردنی دوکتور بێهرووز چەمەنئارا لە لیژنەی زانستیی زانکۆی کوردستان

دوکتور بێهرووز چەمەنئارا، ئەندامی لیژنەی زانستیی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک بۆ سەرۆکی زانکۆی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە سەڵاحییەتی بۆ بەردەوامبوونی ئەندامێتییەکەی لە لیژنەی زانستیدا لە لایەن ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستانەوە ڕەت کراوەتەوە. ئەم مامۆستای زانکۆیە لە نامەکەیدا وێرای ئاماژەدان بە نووسینی ناوی لە هەندێ ڕاگەیاندنی «ئاڕاستەکراو و سەر بە دامودەزگاکانی دەسەڵات» و لە کۆمەڵە لیستێکی هاوشێوە و لەژێر ناوی…

زیاتر

بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی

ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە چوو. بەڵام لەبەر درێژبوونەوەی ماوەی دادگاکە و بۆچوونی دادوەر لەمەڕ زەروورەتی ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ئیتلاعات لە دادگادا و لەبەرچاوگرتنی ئیدیعاکانی ئەم دەزگا ئەمنییە، درێژەی دادگاکە دوا خرا بۆ کۆبوونەوەیەکی تر. بەپێی…

زیاتر

دیاریکردنی کاتی نوێ بۆ دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، کە بڕیار بوو ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگوست) بەڕێوە بچێت و بە هۆی کێشەی ئیدارییەوە دوا خرابوو، لە ڕێکەوتی ٧ی خەرماناندا (٢٩ی ئاگۆست) لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە دەچێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «بەڕێز نیکبەخت لەسەر داوا و شکاتی…

زیاتر
ته‌مموز 27, 2023

هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی دامەزراندن و داخستنی هەمیشەیی قوتابخانەی سەرەتایی و پێش‌سەرەتایی نادەوڵەتیی کچانەی وەرزشی ئارتینا لە سنە لەبەر بڵاوکردنەوەی ستۆریی پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

لەسەر زەخت و گوشاری بەشی پاراستنی گشتیی پەروەردە و فێرکاریی پارێزگای کوردستان، شۆرای چاودێریکردنی قوتابخانە و ناوەندە نادەوڵەتییەکانی ئەم پارێزگایە مۆڵەتی دامەزراندنی قوتابخانەی سەرەتایی و پێش‌سەرەتایی نادەوڵەتیی کچانەی وەرزشی ئارتینای هەڵوەشاندووەتەوە و بڕیاری داخستنی هەمیشەیی بۆ ئەم قوتابخانەیە دەر کردووە. لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرپرس و فەرمانبەرانی ئەم قوتابخانەیە لەبەر بڵاوکردنەوەی ستۆریی پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کەوتبوونە ژێر زەخت…

زیاتر
ته‌مموز 17, 2023

بەردەوامبوونی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە بنەماڵەی ئازاد حسەینپووری لە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد

لە درێژەی گوشارەکاندا بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازان، ڕۆژی ڕابردوو بۆ دووهەم جار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شیما حسەینپووری و فەریبا حسەینپووری، خوشکانی ئازاد حسەینپووری، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کراون و بۆ ماوەی جەندین کاتژمێر خراونەتە ژێر لێپرسینەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕ (١٦ی جولای) بۆ دووهەم…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ ــ خەرمانانی ١٤٠٢ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

هەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی

ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی…

ڕاپۆرتێکی توێژینەوەیی سەبارەت بە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆدا؛ ئاگری شەڕی دەسەڵات لە سەر دەستە بەتاڵەکان و سەنگەرەکانی ڕقی گەل

لە سەروبەندی ساڵڕۆژی دەسپێکردنی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادیدا، ڕاپۆرتێکی نوێی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و کەمپەینی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا لەژێر ناوی «جوانڕۆ؛…

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢دا (جولای و ئاگۆستی ٢٠٢٣)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢دا (جولای و ئاگۆستی ٢٠٢٣) ـ لەم مانگە و لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی…

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (ژوەن و جولای ٢٠٢٣)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (ژوەن و جولای ٢٠٢٣) ـ لانیکەم ٥٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە…

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٣)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٣) ـ لانیکەم ٧٠ هاووڵاتی و لەوانە بنەماڵەی دادخوازان و…

بەردەوامبوونی گوشاری سەر زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ورمێ لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکان و داواکاری گشتیی ئەم شارەوە

لە درێژەی گوشارەکانی سەر زیندانیانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم زیندانیانە بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و خراونەتە…

ڕاپۆرتی ساڵانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە ساڵی ١٤٠١دا

(٢١ی مارسی ٢٠٢٢ تا ٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لەم ڕاپۆرتەدا ئاوڕ دەدرێتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی هاووڵاتییانی کورد لە ئێران لە ساڵی ١٤٠١دا. لەم…

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٣)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٣): ـ لانیکەم ١٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە…

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی تۆمەتبار بە «موحارەبە» لە زیندانی کامێران

پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١دا (٢٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم…

ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی منداڵێکی خەڵکی پیرانشار کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بینایی چاوێکی لەدەست داوە

زانیار (مەتین) توندەر، منداڵە خوێندەوانێکی ١٧ ساڵانی خەڵکی پیرانشار کە هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە لە گەڵاڕێزانی ١٤٠١دا (نۆڤامبری ٢٠٢٢) بە ساچمەزەن…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ ــ خەرمانانی ١٤٠٢ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

مانگی خەرمانانی ١٤٠٢ هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا. لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوان لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا، دەستی دایە ڕەوانەکردنی بەربڵاوی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی خۆی بۆ ئەم شارانە.

هاوکات زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات و پۆلیسی ئەمنییەتی شارە جیاوازەکانەوە، بانگهێشت و هەڕەشەیان لێ کرا کە بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوان و هەرچەشنە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا بەشداری بکەن.

دامودەزگا ئەمنییەکان لە ڕێگای گوشار، بانگهێشتی تەلەفۆنی و هەڕەشەکردنەوە لە بنەماڵەی گیانبەختکردوان، نەیانهێشت ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوان بەڕێوە بچێت و تا ئێستا لەسەر چارەنووسی ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان کە لەم مانگەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە ڕێگای گەمارۆدانی گۆڕستانی شارە جیاوازەکانەوە ڕێگەکانیان داخست و نەیانهێشت بنەماڵەی گیانبەختکردوان سەردانی مەزاری ئازیزەکانیان بکەن و ئەم سنوور و تەگەرانە و جێگیرکردنی هێزە ئەمنییەکان تا ئێستایش هەر بەردەوامە.

ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا، هێزەکانی یەکەی تایبەت و سوپای پاسداران کە لە شەقامەکانی زیاتر لە ١٥ شاری کوردستاندا جێگیر کرابوون، ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی ژینا و گیانبەختکردوانی تر کرد. ئەم هێزانە ئەمجەد ئەمینیی باوکی ژینایان بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەستبەسەر کرد و تا ئێستایش هێزە ئەمنییەکان لە شەقامی نزیک ماڵی ژینادا ماونەتەوە و گۆڕستانی ئایچییش هێشتا هەر لە گەمارۆی زرێپۆشەکانی سوپای پاسداراندایە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی ٧ی خەرمانان (١٩ی ئاگۆست) یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاووڵاتییەک بە ناوی فەردین جەعفەری کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە، لە نزیک گۆڕستانی ئایچیی شاری سەقزدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە و لەو کاتەوە لە حاڵەتی کۆمادایە. هەروەها لانیکەم دوو هاووڵاتیی دیکەیش لە شارەکانی سنە و مەهاباد هەر لەم ڕۆژەدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان بریندار بوون و ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەیش دەستبەسەر کران.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خەرمانانی ١٤٠٢دا (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣):

ـ لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، لانیکەم ١٦٢ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و تاران، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لە نێو دەستبەسەرکراوانی ئەم مانگەدا ٦ کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون. هەروەها ١٤ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراویش لەم ماوەیەدا ئازاد کراون، بەڵام ئەوانی دیکە هێشتا هەر دەستبەسەرن یاخود هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

ـ لانیکەم ١٩ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنی لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی و گشتیی شارەکانی سەقز، سنە، پیرانشار و مەهابادەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

ـ لانیکەم ٤ بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» یان تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و سەقز لە سێدارە دران.

ـ کاسبکارێکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی پوویا بابایی کە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامییەوە بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ دەستبەسەر کرابوو، لەژێر ئەشکەنجەی ئەم هێزانە لە دەستبەسەرگەیەکی پۆلیسی شاری کرماشاندا گیانی لە دەست دا.

ـ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد (ئیسلامئاوای ڕۆژئاوا) بە ناوی حامید باقری لە گوڵشاری کەرەجی ناوەندی پارێزگای ئەلبورز بە دەسڕێژەی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی کوژرا.

ـ لانیکەم ٦ کۆڵبەری کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، سەردەشت و چاڵدێران بریندار بوون.

ـ لانیکەم دوو ژن لە شارەکانی ڕوانسەر و سەرپێڵی زەهاو بە دەستی ئەندامانی بنەماڵەکانیان کوژران.

ـ لانیکەم ٦ کرێکاری کورد لە شارەکانی سنە، پیرانشار، بانە، بۆکان و مەهاباد بە ڕووداوی کار گیانیان لە دەست دا.

بۆ بینینی وردەکاری و خشتەی پێشێلکارییەکان بە زمانی فارسی ئەم بەستەرە ببینە:

https://kurdistanhumanrights.org/fa/publications-fa/monthly-reports-fa/2023/09/24/p29647/