مافی په‌روه‌رده‌ ئارشیڤ – KHRN

 دەرکردنی مامۆستای کورد محەممەد مورادیی نەساری لە پیشەی مامۆستایەتی بە هۆی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە

محەممەد مورادیی نەساری، نووسەری خەڵکی ئیلام و خوێندکاری دوکتۆرای ئەدەبیات لە زانکۆی کوردستانی سنە کە گەڵاڕێزانی ئەمساڵ (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) دوای وەرگیرانی کۆتایی لە تاقیکردنەوەی مامۆستایەتیدا لە قوتابخانەیەکی شاری سنە دەستی بە وانەوتنەوە کردبوو، بە هۆی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان و بەشی هەڵبژاردنی ئیدارەی پەروەردە و فێرکارییسنەوە، لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە کار دەرکراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم مامۆستا کوردە لە پۆستێک…

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 30, 2023

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

ئەمڕۆ شەممە ٩ی بەفرانبار (٣٠ی دیسامبەر) سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ئەندامەی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین پێشتر و لە گەلاوێژی ئەمساڵدا (جولای) بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی سنەوە سزای…

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 3, 2023

یەکەمین «خەڵاتی ساڵانەی جەمال نەبەز» پێشکەشی زارا محەممەدی کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی سەرماوەز (٣ی دێسامبەر) یەکەمین «خەڵاتی ساڵانەی جەمال نەبەز» لە ڕێوڕەسمێکدا لە بینای شارەوانیی شۆینبێرگی بەرلین پێشکەشی زارا محەممەدی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، مامۆستای زمانی کوردی و لە بەرپرسانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین» کرا. لەم ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداریی ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا و هاوڕێیانی نێونەتەوەیی کوردان بەڕێوە چوو، کانی محەممەدی، خوشکی زارا محەممەدی، بە نوێنەرایەتیی لە خوشکەکەیەوە خەڵاتەکەی لە دەستی خوناو حاجۆ، ئەندامی…

زیاتر
تشرینی دووه‌م 6, 2023

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای کورد، بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا

ڕۆی ڕابردوو ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای وەرزشی دواناوەندییەکانی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢٧ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئیلام کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای پەسەندکردنی حوکمەکە، ئەم مامۆستایە لە ڕێگای بانگهێشتنامەی ئەلەکترۆنییەوە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشتی بەردەم بەشی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی…

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 27, 2023

سروە پوورمحەممەدی و ئیدریس مینبەری، لە ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین، بە گشتی سزای ٢٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

سروە پوورمحەممەدی و ئیدریس مینبەری، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر کەرەمی، بە تۆمەتی «پێکهێنان یان ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» هەرکامە سزای ١٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ئەم حوکمە بە پارێزەرانی ئەو دوو چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەنراوە. ئیدریس مینبەری پێشتر…

زیاتر
ئه‌یلول 13, 2023

دەرکردنی حوکمی خانەنشینکردنی ئیجباری بۆ مامۆستای کورد شیلان یووسفی لە لایەن لیژنەی لێپێچینەوەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێرانەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لیژنەی لێپێچینەوە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران حوکمی خانەنشینکردنی ئیجباریی شیلان یووسفی، مامۆستای کوردی خەڵکی سەقز، کە پێشتر لە لایەن لیژنەی یەکەمی لێپێچینەوە ئیدارییەکانی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێرکاریی پارێزگای کوردستانەوە دەرکرابوو، وەک خۆی پەسەند کردووەتەوە. لەم حوکمەدا پلەی کاریی ئەم مامۆستا کوردەیش دوو پلە دابەزێنراوە. شیلان یووسفی، مامۆستای فیزیای دواناوەندییەکانی سەقز…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گوڵانی ١٤٠٣ (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٢ی هەتاوی

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا(٢١ی مارسی ٢٠٢٣ تا ٢١ی مارسی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٢ (فێبرییە و مارسی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٢

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – بەفرانباری ١٤٠٢ (دیسامبەری ٢٠٢٣، ژانڤییەی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٣

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٢ (نۆڤامبەر و دیسامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٢ (ئۆکتۆبەر و نۆڤامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٢ (سێپتامبەر و ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ ــ خەرمانانی ١٤٠٢ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گوڵانی ١٤٠٣ (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە گوڵانی ١٤٠٣دا (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤):

  • کۆڵبەران

شەش کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی شوانە ئەحمەدپوور، هێمن ئەحمەدی، جەلال سوهرابی، عەتا ڕوستەمپوور، سالار ئەحمەدی و واحید قادرپوور لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، سەقز و سەردەشت بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون. هەروەها لانیکەم ١٦ کۆڵبەر، لەوانە ٣ منداڵ، بە دەسڕێژ و ٤ کۆڵبەریش بە ئەشکەنجە و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار بوون.

ـ ئاریان مەمەندی، کۆڵبەری ١٧ ساڵانی خەڵکی سەردەشت کە هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە چەکی ساچمەژەن دەسڕێژیان لە دەموچاوی کردبوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە بینایی چاوێکی لە دەست دا.

ـ بەپێی ئامارەکانی ئەم مانگە، ناوچەی سنووریەکانی نەوسوودی کرماشان و بانەی پارێزگای کوردستان کوشندەترین شوێن بۆ کۆڵبەران بوون.

 

  • لەسێدارەدان

سزای لەسێدارەدانی لانیکەم ٢٩ بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی کرمان، سەقز، قزلحەساری کەرەج، ئەردەبیل، دێزلئاوای کرماشان، ئێسفەهان، ورمێ، ئیلام، شیراز، سەڵماس و میاندواو بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان»، «کوشتنی بەئەنقەست» و «افساد فی‌الارض» جێبەجێ کراوە.

ـ ڕۆژی ١٢ی گوڵان (١ی مەی) ئەنوەر خزری، زیندانیی مەزهەبیی کوردی خەڵکی مەهاباد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. هەروەها ڕۆژی ٢٦ی گوڵانیش (١٥ی مەی) خەسرەو بەشارەت، هاودۆسیەی ئەنوەر خزری و خەڵکی مەهاباد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە درا. ئەم هاووڵاتییە کوردانە پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ پێنج هاووڵاتیی کوردی دیکە دەستبەسەر کرابوون و لە ڕەوتێکی نادادپەروەرانەدا بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی دیکەی ئەم دۆسیەیە جێبەجێ کرابوو.

ـ هەر لەم مانگەدا لاوێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ڕامین سەعادەت کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی میاندواو لە سێدارە درا. ئەم بەندکراوە لەدایکبووی گەلاوێژی ١٣٨١ (جولایی ٢٠٠٢) لە گوندی «شامات»ی میاندواو بوو و سەرماوەزی ١٣٩٩ (نۆڤامبەری ٢٠٢٠) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو.

  • سەپاندنی سزا

لانیکەم ١١ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد، سنە، تاران، ورمێ، بۆکان و پیرانشارەوە بە تۆمەتی سیاسی ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، دوورخستنەوە و قامچی بوونەتەوە.

ـ حاتەم ئوزدەمیر، زیندانیی سیاسیی کوردی هاووڵاتیی تورکیا، لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەجەفزادە بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی خۆیەوە بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، بەڵام ئەم سزایە لە ڕەشەمەی ١٤٠١دا (مارسی ٢٠٢٢) لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە هەڵوەشابوویەوە.

ـ سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» سزای ١٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی کرماشانی بەسەردا سەپا.

  • دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٧٢ هاووڵاتی، چالاکی مەدەنی، ڕاگەیاندنکار، چالاکی پیشەیی، کرێکاری، ژینگەپارێز، مەزهەبی و هونەرمەندی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و هەمەداندا بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ٧ کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون. ٤ کەس دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو و سێ کەسی دیکەیش دوای چەند ڕۆژێک دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون. ئەوانی دیکە هێشتا لە دەستبەسەرگە یان زینداندان و لەسەر چارەنووسی هەندێکیشیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ـ دوان لەم دەستبەسەرکراوانە ئیدریس حاجیپووری و ڕەزا بەبرنژادن کە لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی سەرهەڵدانی شۆڕشگێرانەی ژن، ژیان، ئازادین.

ـ بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، زۆرینەی ئەم کەسانە بە بۆنەی بەڕێوەبردن یان بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

  • تەقینەوەی مین

لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراوی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراقدا لە شاری گیەڵانی پارێزگای کرماشان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەختەر خانم مورادی گیانی لە دەست دا، هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەیش بە ناوی کەیوان هەرۆمەیدۆڵی لە شاری سەقز هەر بەم هۆکارە بریندار بوو.

  • دۆخی زیندانیانی سیاسی

ـ سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی شاکر بێهرووز، کەیوان ڕەشۆزادە و ئەردەوان تەهووریان دژ بە کردنەوەی دۆسیەیەکی دادوەریی نوێ، ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی گاردی زیندانەوە و بێبەشکران لە مافی ئازادیی مەرجدار، خزمەتگوزاریی پزیشکی و مۆڵەتی پشووی کاتی مانیان لە خواردن گرت.

ـ عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانیی سیاسیی کورد، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندانی ورمێ لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی، لە ڕێگای هەڵدانی دەوا و دەرمانەوە هەوڵی خۆکوشتنی دا. ئەم زیندانییە سیاسییە کە سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا تێدەپەڕێنێت، لەبەر کێشەی خێزانی و نەخۆشیی شەکرە (دیابێت) داوای پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتیی کردبوو، بەڵام پەیمان خانزادەی سەرۆکی زیندانەکە ڕێگای لە قبووڵکردنی داواکارییەکەی گرتووە.

عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدییش دوای دەمەقاڵێیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی زینداندا، لە ڕێگای هەڵدانی حەبەوە هەوڵی خوکوشتنی دابوو کە بە یارمەتیی هاوبەندییەکانی لە مردن ڕزگاری بووە. سەرباری ئەمەیش، بە هۆی هەڵدانی ژمارەیەکی زۆری حەبەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندان کرا و دوای پشکنینی پزیشکی و وەرگرتنی چارەسەر گەڕێنرایەوە بۆ ناو بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی.

ـ عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی کورد کە گیرۆدەی نەخۆشیی فتق و تەنگبوونەوەی کەناڵی مرۆخەیە، تا ئێستایش لەبەر ڕێگریکردنی ئیدارەی ئیتلاعات لە خزمەتگوزاریی تایبەتمەندی پزیشکی و مۆڵەتی پشووی دەرمانی بێبەش کراوە. پزیشکی جێمتمانەی پزیشکیی دادی پارێزگای کوردستان دوای لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئەم زیندانییە سیاسییە ٦٤ ساڵەیە، ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری مانەوەی عوسمان ئیسماعیلی لە زینداندا، مەترسیی لەدەستدانی توانای جووڵەی قاچەکانی لە ئارادایە.

ـ سەلمان ئولفەتی، مامۆستای خانەنشین و چالاکی مەدەنیی خەڵکی گیەڵان کە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر بەردەوامیی دەستبەسەربوونی خۆیدا، لە ڕۆژی ٥ی گوڵانەوە (٢٤ی ئاوریل) لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە کرماشاندا مانی لە خواردن گرت.

ـ کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان کە لە دۆخی دەستبەسەربوونی کاتیدایە، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان ڕەوانەی زیندانی کامێران کرا.

ـ وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ٣ ڕۆژ مانەوە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤیندا گەڕێنرایەوە بۆ بەندی ژنانی ئەم زیندانە. ئەم زیندانییە سیاسییە کە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست ئەم گواستنەوەیەدا مانی لە خواردن گرتبوو، دوای گەڕانەوە بۆ ناو بەندی ژنان کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. هەروەها چالاکی سیاسیی کورد پەخشان عەزیزی کە هاوبەندیی وریشەیە، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر گواستنەوەی وریشە مورادیدا بۆ بەندی ٢٠٩ تا کاتی گەڕانەوەی هاوبەندییەکەی مانی لە خواردن گرتبوو.

ـ سامان یاسین، زیندانیی سیاسیی خەڵکی کرماشان، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بە هۆی تێکچوونی باری دەروونییەوە لەسەر خۆ چووبوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، ئەم هونەرمەندە کوردە دوای شەوێک مانەوە لە نەخۆشخانەدا گەڕێنرایەوە بۆ زیندان.

  • گیانلەدەستدانی زیندانیان بە هۆی بێبەشکرانەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی

زیندانییەکی کورد بە ناوی کیانووش وەلەدبەیگی که به تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە لە زیندانی قزلحەساری کەرەج ماوەی سزاکەی تێدەپەراند، بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و ناردنی درەنگەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، گیانی لە دەست دا. ئەم بەندکراوە کە لە ساڵی ١٣٩٥ـەوە (٢٠١٦) بە سزای ١٥ ساڵ بەندکرانەوە لە زینداندا بوو، لە چەند مانگ لەمەوپێشەوە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەعیدە ببوو.

  • ژنکوشتن

لانیکەم دوو ژنی کورد بە ناوەکانی شەهین گەوێڵی لە شاری سنە و ئارەزوو حسەینی لە شاری ئەیوانی ئیلام بوونە قوربانیی دیاردەی ژنکوشتن. ئەم دوو ژنە بە دەستی هاوسەرەکانیان کوژراون. بۆ هەردووکیان دەوترێت کە «کێشەی خێزانی» هۆکاری ڕووداوەکان بووە.

  • کوشتنی هاووڵاتیان

ـ دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی ڕەسوول یوونسی و ئەحمەد حەیدەری کە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهار چووبوونە ناوچە سنوورییەکانی نێوان شنۆ و هەرێمی کوردستان، بە هۆی بۆردومانی درۆنەکانی ئەرتەشی تورکیاوە گیانیان لە دەست دا. تەرمەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٢ی گوڵان (١ی مەی) دوای چەند ڕۆژ گەڕانی بەردەوامی خەڵک لە ناوچەی «خنێرە»ی هەرێمی کوردستان دۆزرانەوە.

ـ لە ڕێکەوتی ١٨ی گوڵاندا (٧ی مەی) محەممەد قادری لە نزیک گوندی «گەورەدار»ی بانە لە مەودای چەندمەترییەوە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.

ـ ڕۆژی ٢٥ی گوڵان (١٤ی مەی) ئۆتۆمبیلی موعین تۆفێقپوور، هاووڵاتیی ٢٤ ساڵانی خەڵکی گوندی «چۆمان»ی بانە، لە نزیک ئەو گوندەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا ئەم هاووڵاتییە گیانی لە دەست دا. ئۆتۆمبیلەکەی ئەم هاووڵاتییە هەڵگری هیچ کاڵایەکی بیانی نەبووە و هێزە سنوورپارێزەکان بەبێ هیچ هۆکارێک دەسڕێژیان لێ کردووە.

  • کۆڵبەران
  • دەستبەسەرکراوان
  • لە سێدارەدراون
  • ژنکوشتن
  • کوشتنی هاووڵاتیان
  • سزاکان
  • قوربانیانی تەقینەوەی مین
ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕووداوبەرواری روودانکوژراو – بریندارڕوونکردنەوە
١شوانه ئەحمەدوپوربانهبانه٢ی گوڵانکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران٬ خێزاندار، ٣٤ ساڵان و باوکی منداڵێک
٢خەلیل پەرویزیمەریوانتەتەی هەورامانی مەریوان٣ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣عەلی محەممەدیمەریوانتەتەی هەورامانی مەریوان٥ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤ساسان محەممەدیبانهمەریوان٥ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥تاهیر کەریمیپاوهتەتەی هەورامانی مەریوان٦ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٦مێهران بەهرامیسەقزبانه٩ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٧پارسا حسەینیپاوهنەوسوود٩ی گوڵانبریندار۱۶ ساڵان٬ بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٨سەهەند (پاشناو نەزانراوە)پاوهنەوسوود٩ی گوڵانبریندار۱۶ ساڵان٬ بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٩نیما ئەڵماسیسەلاسی باوەجانینەوسوود١٠ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٠میلاد ڕەحیمیبانهبانه١٠ی گوڵانبریندار۱٩ ساڵان٬ بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١١محەممەد محەممەدیپاوهنەوسوود١٠ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٢ئەیوب (پاشناو نەزانراوە)جوانڕۆنەوسوود١٠ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٣خەلیل محەممەدیسەلاسی باوەجانینەوسوود١٠ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٤ماهان مورادیجوانڕۆنەوسوود١٠ی گوڵانبریندارخوێندکار٬ ۱٨ ساڵان٬ بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٥هێمن ئەحمەدیسەقزسەقز١٢ی گوڵانکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٦جەلال سوهرابیبانهبانه١٣ی گوڵانکوژراو۴۰ ساڵان٬ باوکی دوو منداڵ، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٧ئاریان مەمەندیسەردەشتسەردەشت١٤ی گوڵانبریندار۱۷ ساڵان٬ بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران، بینایی چاوێکی لە دەست دا.
١٨شەهرام سەبزەواریڕوانسەرنەوسوود١٤ی گوڵانبرینداربە لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
١٩عەتا ڕوستەمپوورسەقزبانه١٦ی گوڵانکوژراو ۴۰ ساڵان، باوکی ٣ منداڵ، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٠سالار ئەحمەدیسەردەشتسەردەشت٢٠ی گوڵانکوژراو ۲۳ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢١محەممەد نزامیسەقزبانه٢٣ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٢ئارمان ئێحرازسەقزبانه٢٣ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٣ئارین ڕەزاپوورسەقزبانه٢٣ی گوڵانبرینداربە لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٤واحید قادرپوورسەقزبانه٢٧ی گوڵانکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٥پوویا عەبدیسەردەشتبانه٣٠ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢٦محەممەد دێهقانیدیواندەرەبانه٣٠ی گوڵانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
ژمارەناوخەڵکی شوێنی دەسبەسەر کرانبەرواری دەستبەسەرکرانبواری چالاکیشوێنی ڕاگرتن و دوایین دۆخ
1فەخرەدین مودەڕیسیشنۆاشنویه١ی گوڵانهاووڵاتی
2ئومید ڕوستەمیمیاندواومیاندواو٢ی گوڵانهاووڵاتیلە کۆتایی گوڵاندا بە شێوەی کاتی بە بارمتە ئازاد کرا
3فەرزین ڕوستەمیمیاندواومیاندواو٢ی گوڵانهاووڵاتیلە کۆتایی گوڵاندا بە شێوەی کاتی بە بارمتە ئازاد کرا
4داوود وەیسیسەقزسەقز٤ی گوڵانهاووڵاتی
5ئەمیر فیرووزیسەقزسەقز٤ی گوڵانهاووڵاتی
6عەلیڕەزا محەممەدی ئەرشەدپیرانشارپیرانشار٥ی گوڵانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران، سزای ٦ ساڵ و ١١ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە ٣ ساڵ و ٧ مانگی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
7ئیسماعیل تەجەللاپیرانشارپیرانشار٥ی گوڵانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران، سزای ٦ ساڵ و ١١ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە ٣ ساڵ و ٧ مانگی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
8هیوا محەممەدیپیرانشارپیرانشار٥ی گوڵانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران.
9ئارام خالیدی نەسەبپیرانشارپیرانشار٥ی گوڵانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران، سزای ٦ ساڵ و ١١ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە ٣ ساڵ و ٧ مانگی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
10محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمیپیرانشارپیرانشار٥ی گوڵانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ بەندکران، سزای ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە ٥ ساڵی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
11ئێحسان گوڵابیپیرانشارپیرانشار٥ی گوڵانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ بەندکران، سزای ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە ٥ ساڵی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
12تۆفێق مەحموودیسنەسنە٦ی گوڵانچالاکی کرێکاریدوای بانگهێشتکردن و چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ئازاد کرا.
13تەیب چەتانیسنەسنە٦ی گوڵانچالاکی کرێکاریدوای بانگهێشتکردن و چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ئازاد کرا.
14ڕەفیق کەریمیسنەسنە٦ی گوڵانچالاکی کرێکاریدوای بانگهێشتکردن و چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ئازاد کرا.
15ستار کیانیمەریوانمەریوان٨ی گوڵانهاووڵاتی
16کەیوان ڕەحیمیسەقزسەقز٩ی گوڵانچالاکی مەدەنی
17خالید ئەحمەدیسنەسنە١٠ی گوڵانچالاکی پیشەیی مامۆستایان
18ئاکۆ ئیبراهیمیشنۆشنۆ١١ی گوڵانهاووڵاتی٢٤ ساڵان، بە شێوەیەکی توندوتیژ دەستبەسەر کرا.
19هادی لاوهشنۆشنۆ١١ی گوڵانهونەرمەند
20جەعفەر ڕەسوولیشنۆشنۆ١١ی گوڵانهاووڵاتی
21محەممەد سوڵتانپوورشنۆشنۆ١١ی گوڵانهاووڵاتی
22غەفوور شێخ محەممەدیشنۆشنۆ١١ی گوڵانهاووڵاتی
23ڕامین کەریمیسنەسنە١٢ی گوڵانچالاکی کرێکاریدوای لێپرسینەوە لە بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتدا، ئازاد کرا.
24مامۆستا حسەین عەلیمورادیسنەهەمەدان١٢ی گوڵانبەرنوێژ و بەرپرسی مەدرەسەی زانستە ئایینییەکان و لەبەرکردنی قورئانی ئیبراهیم خەلیلوڵڵا دوای بانگهێشتکران بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای تایبەتی مەلاکانی هەمەدان دەستبەسەر کرا، پێشتر سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
25حیسامەدین مەحموودیشنۆشنۆ١٢ی گوڵانهاووڵاتی
26مەولوود ڕووستاشنۆشنۆ١٢ی گوڵانهاووڵاتی
27حەسەن ڕەسوولیشنۆشنۆ١٢ی گوڵانهاووڵاتی
28موبین شێخەپوورمەهابادورمێ١٢ی گوڵانهاووڵاتیمنداڵی ١٦ ساڵان، دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر کرا.
29هادی یووسفپوورپیرانشارپیرانشار١٢ی گوڵانچالاکی مەزهەبی
30سەلاح قازیشنۆشنۆ١٣ی گوڵانهاووڵاتی
31یووسف حاجی خۆششنۆشنۆ١٣ی گوڵانئەندامی شۆرای ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد
32ئومید ڕەشیدپاکشنۆشنۆ١٣ی گوڵانهاووڵاتی
33فەخرەدین مودەڕیسیشنۆشنۆ١٣ی گوڵانهاووڵاتی
34ڕەحیم ڕەفعەتیشنۆشنۆ١٣ی گوڵانهاووڵاتی
35ئارمان ئیبراهیمیشنۆشنۆ١٣ی گوڵانهاووڵاتی
36بەردین (حەمزه) جەعفەریگیەڵانگیەڵان١٤ی گوڵانهونەرمەند
37سومەییه قادریپیرانشارپیرانشار١٧ی گوڵانهاووڵاتیڕۆژی ۲۰ی گوڵان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.
38حسەین بایەزیدیپیرانشارپیرانشار١٧ی گوڵانهاووڵاتی
39سەلام سوڵتانیپیرانشارپیرانشار١٧ی گوڵانهاووڵاتی
40محەممەد مورادیپیرانشارپیرانشار١٧ی گوڵانهاووڵاتی
41حسەین محەممەدپوورپیرانشارپیرانشار١٧ی گوڵانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٨ مانگ بەندکران.
42زانکۆ ئێرانزادەسەردەشتسەردەشت١٨ی گوڵانهاووڵاتی
43عومەر شەریفپوورسەردەشتسەردەشت١٨ی گوڵانهاووڵاتی
44جەمشید چەرخکارسنەسنە١٨ی گوڵانچالاکی ژینگەپارێز
45سەیدئەیوب مووسەویشنۆشنۆ١٨ی گوڵانزیندانیی سیاسیی پێشوودوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کرا.
46ئاروین ئێقباڵیپاوهپاوه١٨ی گوڵانهاووڵاتی
47سوهەیب ئێقباڵیپاوهپاوه١٨ی گوڵانهاووڵاتی
48مامۆستا عەبدوڵڵا بەرزگەرسەردەشتسەردەشت١٨ی گوڵانبەرنوێژی گوندی کونەمشکەی سەردەشت
49حاجی بەرزهپیرانشارپیرانشار١٩ی گوڵانچالاکی مەدەنی
50ایوب رسول زادهئەیوب ڕەسووڵزادەپیرانشارپیرانشار١٩ی گوڵانچالاکی ژینگەپارێز
51ئیدریس حاجیپووربۆکانبۆکان٢٠ی گوڵانبرای محەممەد حاجیپوور لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ۱۴۰۱
52ڕەحمان خەسرەویسایین‌قەڵاسایین‌قەڵا٢٠ی گوڵانهاووڵاتی
53عوسمان عەباسیسایین‌قەڵاسایین‌قەڵا٢٠ی گوڵانهاووڵاتی
54شەهرام سوڵتانیسایین‌قەڵاسایین‌قەڵا٢٠ی گوڵانهاووڵاتی
55هێمن عەلیزادهسایین‌قەڵاسایین‌قەڵا٢٠ی گوڵانهاووڵاتی
56هێمن ئیبراهیم حەمزهبۆکانبۆکان٢٠ی گوڵانهاووڵاتی
57ڕەشید ڕەحیمیبۆکانبۆکان٢٠ی گوڵانهاووڵاتی
58شەهرام نانەوابۆکانبۆکان٢٠ی گوڵانهاووڵاتی
59زاهیر (پاشناو نەزانراوە)بۆکانبۆکان٢٠ی گوڵانهاووڵاتی
60سالار بەیگیسایین‌قەڵاسایین‌قەڵا٢٠ی گوڵانهاووڵاتی
61عەلی شیریسایین‌قەڵاسایین‌قەڵا٢٠ی گوڵانهاووڵاتی
62ناسر مورادیسایین‌قەڵاسایین‌قەڵا٢٠ی گوڵانهاووڵاتی
63لوقمان حاجی خۆششنۆشنۆ٢٢ی گوڵانهاووڵاتی
64سووسەن حەسەنزادەبۆکانبۆکان٢٦ی گوڵانچالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی
65خالید مەحموودیڕوانسەرجوانڕۆ٢٨ی گوڵانهاووڵاتی
66ئیبراهیم ناسریبۆکانبۆکان٣٠ی گوڵانخێرخوازی بواری کردنەوەی قوتابخانە دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.
67هەژار مەحموودیپیرانشارشنۆ٣١ی گوڵانبەرپرسی لاپەڕەی ئینستاگرام
68دڵشاد شادابشنۆشنۆ٣١ی گوڵانچالاکی مەدەنی
69باست قادرزادهشنۆشنۆ٣١ی گوڵانچالاکی مەدەنی
70زاهەر حاجیپوورشنۆشنۆ٣١ی گوڵانچالاکی مەدەنی
71سەمیع مەحموودیشنۆشنۆ٣١ی گوڵانچالاکی مەدەنی
72ڕەزا بەبرنژادقووچانقووچان٣١ی گوڵانئەندامی بنەماڵەی دادخوازان
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
١جەمال مەردانیمیاندواومادە هۆشبەرەکان٢ی گوڵانزیندانی ناوەندیی کرمان۵۴ ساڵان٬ خێزاندار، باوکی ٤ منداڵ. ٤ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو.
٢فەرزاد خادمیسەقزکوشتنی بەئەنقەست٦ی گوڵانزیندانی سەقزگەلاوێژی ۱۳۹۹ به تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو.
٣پژمان عەزیزیکەنگاوەرکوشتنی بەئەنقەست٥ی گوڵانزیندانی قزلحەساری کەرەج۲۲ ساڵان، دانیشتووی شەهریاری کەرەج، ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»دەستبەسەر کرابوو.
٤فەرامەرز مورادیسەڵماسمادە هۆشبەرەکان١١ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ئەردەبیلدوای ٤ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
٥ئەنوەر خزریمەهابادافساد فی الارض١٢ی گوڵانزیندانی قزلحەساری کەرەجدوای ۱۴ ساڵ بەندکران بەبێ ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لە سێدارە درا.
٦عەلی ئەشرەفخانیسەرپێڵی زەهاوکوشتنی بەئەنقەست١٢ی گوڵانزندان دیزل آباد کرمانشاه۴۵ ساڵان٬ دوای ٧ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
٧مەجید بەراتیکووهدەشتمادە هۆشبەرەکان١٢ی گوڵانزیندانی قزلحەساری کەرەج۴۳ ساڵان، دوای ٦ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
٨فەرزاد گەراوەندکووهدەشتمادە هۆشبەرەکان١٢ی گوڵانزیندانی قزلحەساری کەرەجپس از ۶ سال حبس اعدام شد
٩خەسرەو باباوەلدینیگوندی سەرماجی هەرسینکوشتنی بەئەنقەست١٢ی گوڵانزیندانی دیزڵئاوای کرماشان۶۵ ساڵان، دوای ١٠ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
١٠حسەین بایەزیدیمیاندواومادە هۆشبەرەکان١٦ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ئێسفەهان٥١ ساڵان، دوای ٣ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
١١حەسەن موحەڕەڕگوندی لەرنێی ورمێ مادە هۆشبەرەکان١٨ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ورمێدوای ٥ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
١٢عەبدوڵڵا حەسەنزادەگوندی یەنگیجەی ورمێ مادە هۆشبەرەکان٢٠ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ورمێ
١٣حەسەن چووپانیگوندی شارستینی پیرانشارمادە هۆشبەرەکان٢٠ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ورمێ۳۵ ساڵان، دوای ٤ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
١٤حەسەن عەرەبیگوندی ئەنبێی ورمێمادە هۆشبەرەکان٢٠ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ورمێ۴۰ ساڵان، دوای ٦ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
١٥زاهیر عەبدولعەلیپوورگوندی باڵانجی ورمێمادە هۆشبەرەکان٢٠ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ورمێدوای ٥ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
١٦فەڕوخ خانمحەممەدیگوندی گوڵزارحەدادی ئیلامکوشتنی بەئەنقەست٢٥ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ئیلام۶۰ ساڵان، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
١٧ڕەزا غوڵامحسەینیگوندی بان زیارەتی ئیلامکوشتنی بەئەنقەست٢٥ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ئیلام۲۱ ساڵان، دوای یەک ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
١٨ڕەزا قوبادیکرماشانمادە هۆشبەرەکان٢٥ی گوڵانزیندانی ناوەندیی شیراز
١٩خەسرەو بەشارەتمەهابادافساد فی الارض٢٦ی گوڵانزیندانی قزلحەساری کەرەج۳۹ ساڵان، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
٢٠سیرووس حەیاتبینیکووهدەشتمادە هۆشبەرەکان٢٦ی گوڵانزیندانی قزلحەساری کەرەج
٢١محەممەدکەریم فازڵیکووهدەشتمادە هۆشبەرەکان٢٦ی گوڵانزیندانی قزلحەساری کەرەج
٢٢محەممەدڕەزا ڕەحیمپوورنوورئاوامادە هۆشبەرەکان٢٦ی گوڵانزیندانی قزلحەساری کەرەج
٢٣ناسر حاجیزادهسەڵماسمادە هۆشبەرەکان٢٩ی گوڵانزیندانی سەڵماس۴۷ ساڵان، باوکی ٣ منداڵ، دوای ٥ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
٢٤مەنسوور ناسریبۆکانمادە هۆشبەرەکان٢٩ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ورمێ۴۵ ساله، پس از ۵ سال حبس اعدام شد
٢٥پەرویز قاسمیورمێمادە هۆشبەرەکان٢٩ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ورمێ۳۵ ساڵان، دوای ٤ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
٢٦ڕامین لێوەندپوورورمێمادە هۆشبەرەکان٢٩ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ورمێ۲۷ ساڵان، دوای ٤ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
٢٧یووسف سەعیدیورمێمادە هۆشبەرەکان٢٩ی گوڵانزیندانی ناوەندیی ورمێ۳۲ ساڵان، دوای ٤ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
٢٨کاوه باشنگهمەهابادمادە هۆشبەرەکان٢٩ی گوڵانزیندانی سەڵماسدوای ٤ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
٢٩ڕامین سەعادەتمیاندواوکوشتنی بەئەنقەست٢٩ی گوڵانزیندانی میاندواودوای ٤ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا.
ژمارەناوشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانڕوونکردنەوە
١شەهین گەوێڵیسنە١٢ی گوڵانهاوسەرەکەی ئاگری تێ بەر دا و بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. هاوسەرەکەیشی خۆی سووتاند و ئەویش گیانی لە دەست دا.
٢ئارەزوو حەسەنیئەیوان٣٠ی گوڵانبە دەستی هاوسەرەکەی بە چەقۆ کوژرا، دەوترێت «کێشەی خێزانی» هۆکاری ئەم کوشتنە بووە.
ژمارەناوخەڵکیشوێنی کوشتنبەرواری ڕووداوبکەری کوشتنڕوونکردنەوە
١ڕەسوول یوونسیمەهابادناوچە سنوورییەکانی نێوان شنۆ و هەرێمی کوردستان١٢ی گوڵانئەرتەشی تورکیالە کاتی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاریدا بە هۆی بۆردومانی درۆنەکانی ئەرتەشی تورکیاوە گیانی لە دەست دا.
٢ئەحمەد هەیدەریمەهابادناوچە سنوورییەکانی نێوان شنۆ و هەرێمی کوردستان١٢ی گوڵانئەرتەشی تورکیالە کاتی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاریدا بە هۆی بۆردومانی درۆنەکانی ئەرتەشی تورکیاوە گیانی لە دەست دا.
٣محەممەد قادریبانهنزیک گوندی گەورەداری بانە ١٨ی گوڵانهێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانلە مەودای چەندمەترییەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.
٤موعین تۆفێقپووربانهبانه٢٥ی گوڵانهێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانئۆتۆمبیلەکەی کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا گیانی لە دەست دا
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردنی سزادادگای بڕیاردەرسزاڕوونکردنەوە
١سۆما پوورمحەممەدیسنەپێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات١ی گوڵانلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە١٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی کرماشانمامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»
٢سامان یاسینکرماشانپیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی وڵات٢ی گوڵانلقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران۵ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی شەهر بابەکی کرمانهونەرمەند
٣حاتەم ئوزەدمیرهاووڵاتیی کوردی تورکیاموحارەبە٤ی گوڵانلقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێلەسێدارەدان
٤دیار بەختیاریبۆکانهەڵگرتنی تەقەمەنی، جێبەجێنەکردنی دەستووری هێزە ئەمنییەکان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکدا و تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی٨ی گوڵانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکان۱۵ مانگ و ۱۱ ڕۆژ بەندکران و ٣٠ قامچی ئێستە لە زیندانی بۆکاندایە
٥مەتین سیاهیبۆکانهەڵگرتنی تەقەمەنی، جێبەجێنەکردنی دەستووری هێزە ئەمنییەکان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکدا و تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی٨ی گوڵانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکان۱۵ مانگ و ۱۱ ڕۆژ بەندکران و ٣٠ قامچی ئێستە لە زیندانی بۆکاندایە
٦سۆران مەحموودیپیرانشارئەندامبوون و هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێرانداسەرەتای گوڵانلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد۳ ساڵ بەندکران
٧موحسین (موستەفا) قادریپیرانشارئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا١٧ی گوڵانلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادسزای ۲ ساڵ و ۶ مانگ بەندکرانەکەی گۆڕدرا بۆ بڕیاری کراوە لە دەرەوەی زینداندا.
٨سلێمان سالکمەهابادئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات٢٢ی گوڵاندادگای کەیفەریی ٢ی پیرانشار ۱۰ ساڵ بەندکران۷۱ ساڵان
٩ئاکام خزرزادهپیرانشارئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات٢٢ی گوڵاندادگای کەیفەریی ٢ی پیرانشار ۲ ساڵ بەندکران٦٤ ساڵان
١٠عوسمان دڵسۆزپیرانشارئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات٢٢ی گوڵاندادگای کەیفەریی ٢ی پیرانشار ۲ ساڵ بەندکران
١١هەژار دڵسۆزپیرانشارئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات٢٢ی گوڵاندادگای کەیفەریی ٢ی پیرانشار ۲ ساڵ بەندکران
ژمارەناوشوێنی تەقینەوەبەرواربارودۆخڕوونکردنەوە
١ئەختەر مورادیگیەڵان٢ی گوڵانکوژراو
٢کەیوان هەرۆمەیدۆڵیسەقز٣ی گوڵانبریندار