بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی خەرمانان (٢٣ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ڕەحمان ئیبراهیمی، کەیۆمەرس ڕەزایی و بێهرووز ڕەحمانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە…
زیاتربەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ (٢٢ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی شۆڕش موروەتی، بەندکراوی خەڵکی سەقز کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە مەحکووم بە ئێعدامە لە ناڕەزایەتیی بەربڵاوی بەندکراوانی زیندانی سنە لە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا (١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢) دوای ئەشکەنجەکران لە لایەن هێزەکانی گاردی زیندانەوە، ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و…
زیاتربەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ (١٣ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی سەعید بەیرانوەند کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییەی خەڵکی گوندی «بیدگیجە»ی ناوچەی زاغەی سەر بە شاری خوڕەمئاوا، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی…
زیاتربەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی سەعید ئەڵماسی و حەیبەڵڵا ئیلخانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان و زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی پووشپەڕ (١٨ی جولای) سزای لەسێدارەدانی حەیبەڵڵا ئیلخانی کە پێشتر بە تۆمەتی«کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی…
زیاتربەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی پووشپەڕ (١٨ی جولای) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی مەنسوور سەیدی، موسلیم هەواسی و سیامەک حەیاتبینی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی پێشووتر لەگەڵ بەندکراوێکی تردا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. سزای لەسێدارەدانی…
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی پووشپەڕ (١٧ی جولای) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی سەنگەر خزری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی نەغەدە جێبەجێ کراوە. سەنگەر خزری، باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی شاری نەڵاسی شاری سەردەشت، نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو. ئەم زیندانییە…
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی حسەین دۆڵخانی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییەی خەڵکی شاری شووتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٧) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی خوشکەکەی دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەان)ی بۆ دەرچووبوو.
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی بەختیار چراغی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە لە پووشپەڕی ١٣٩٠دا (جولای ٢٠١١) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی حاجی عەبدوڵڵا وەیسی، زێڕنگەر و لە خێرخوازانی شاری جوانڕۆ، دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی…
زیاتر