ڕاپۆرتی ساڵانە ئارشیڤ – KHRN

نیسان 24, 2023

ڕاپۆرتی ساڵانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە ساڵی ١٤٠١دا

(٢١ی مارسی ٢٠٢٢ تا ٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لەم ڕاپۆرتەدا ئاوڕ دەدرێتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی هاووڵاتییانی کورد لە ئێران لە ساڵی ١٤٠١دا. لەم ساڵەدا، وەک هەموو ساڵانی پێشوو، پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییانی کورد بە هۆکاری زمانی، مەزهەبی، کولتووری، ڕەگەزی، ژێندەری، چینایەتی، سیاسی و… لە ڕێگای یاسای هەڵاواردنکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەڵسوکەوتی سەرکوتکارانە و توندوتیژانەی دامودەزگا ئەمنی، سەربازی، دادوەری و دەوڵەتییەکانی حکوومەتەوە درێژەی هەبووە. لە بەشە…

زیاتر
نیسان 30, 2022

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٤٠٠دا

سەرەڕای هەوڵەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بۆ ڕاگەیاندن و بەدۆکیۆمێنتکردنی حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا، پێویستە جەخت بکەینەوە کە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە تەنها ئەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە پێشتر تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پشتڕاست و بڵاوی کردوونەتەوە یاخود ئەگەر هەواڵ و زانیارییەکانی حاڵەتێک لە سەرچاوەیەکی ترەوە وەرگیرابێت، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە شێوەی سەربەخۆ لێکۆڵینەوەی پێویستی بۆ کردووە و دروستبوونی سەلماندووە….

زیاتر
نیسان 29, 2022

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٤٠٠دا

ئەم ڕاپۆرتە دەپەرژێتە سەر حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ١٤٠٠ لە ئاست هاووڵاتییانی کورد لە ئێراندا. هەروەک ساڵانی پێشوو، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی هاووڵاتییانی کورد لەبەر گرێدراوییە زمانی، مەزهەبی، کولتووری، ڕەگەزی، مەیلی سێکسی، چینایەتی، سیاسی و…ـەكان و لە ڕێگای یاسا هەڵاواردنکارەکانی کۆماری ئیسلامی و هەڵسوکەوتی سەرکوتکارانە و توندوتیژئامێزی دامودەزگا ئەمنی، دادوەری و جێبەجێکارەکانی حکوومەتەوە، درێژەی هەبووە. سەرەڕای هەوڵەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بۆ ڕاگەیاندن و…

زیاتر
ئازار 8, 2022

ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە؛ ٣٤ حاڵەتی ژنکوشتن، خۆکوشتنی ٧٨ ژن، دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی دەیان ژنەچالاکوانی کورد

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی هەشتی مارسەوە، ڕۆژی جیهانیی ژنان، لەم ڕاپۆرتەدا ئاوڕی داوەتەوە لە حاڵەتەکانی ژنکوشتن، خۆکوشتنی ژنان، دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی ژنەچالاکوانانی کورد لە نێوان ٨ی مارسی ٢٠٢١ تا ٨ی مارسی ٢٠٢٢دا (١٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ – ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٠). بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نێوان ٨ی مارسی ٢٠٢١ تا ٨ی مارسی ٢٠٢٢دا لانیکەم ٧٨ ژن و منداڵی کچ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی ئێران دەستیان…

زیاتر
كانونی دووه‌م 18, 2022

ڕاپۆرتی ساڵانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران – ساڵی ٢٠٢١ی زایینی

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتییانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو پێشێلکردنی مافەکانی هاووڵاتییانی کورد لەبەر گرێدراوییە زمانی، مەزهەبی، کولتووری، ڕەگەزی، مەیلی ڕەگەزی، چینایەتی، سیاسی و…ـەکان و لە ڕێگای یاسا هەڵاواردنکارەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕووبەڕووبوونەوەی سەرکوتکار و توندئاژۆیانەی دامودەزگا ئەمنی، سەربازی، دادوەری و بەڕێوەبەرییەکانی حکوومەتەوە، درێژەی بووە. سەرەڕای هەوڵەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی…

زیاتر

هەواڵەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ ــ خەرمانانی ١٤٠٢ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

زیاتر بخوێنەوە

پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی ناجێگیری تەندروستیی موتەلیب ئەحمەدیان لە زیندانی ئێڤیندا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی کورد کە ماوەی چەندین ساڵە نەخۆشیی فتقی دیافراگم (Diaphragmatic hernia)، تەنگبوونەوەی…

زیاتر بخوێنەوە

پشتیوانیکردنی شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان لە داواکاریی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ ئازادکردنی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دامەزراوە ژینگەپارێزە

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیی تەواوی خۆی لە داواکارییەکەی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ ئازادکردنی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دامەزراوە ژینگەپارێزە ڕاگەیاند. ڕۆژی…

زیاتر بخوێنەوە

پەسەندکردنی سزای بەندکرانی بابەک کەریمی لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئەیوانی ڕۆژئاوا

سزای ٩ ساڵ بەندکرانی بابەک کەریمی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری ئەیوانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئیلام کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی…

زیاتر بخوێنەوە

ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارە جیاوازەکاندا

ئەمڕۆ ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری، ئیمان محەممەدی، سەعید محەممەدی، نەوشیروان فوولادی، ئەمیرحسەین بەساتی، سەدرەدین لیتانی، ئەمین مەعریفەت، میلان حەقیقی، عەلی…

زیاتر بخوێنەوە

سامان پاشایی بە بارمتەی قورس لە زیندانی سەقز ئازاد کرا

سامان پاشایی، مامۆستای زانکۆ و پاڵەوانی پێشووی زۆرانی تازەلاوانی جیهان، دوای ٨٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز…

زیاتر بخوێنەوە

گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشاردا

ئەمڕۆ ٢٩ی خەرمانان (٢٠ی سێپتامبەر) یەکەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی مینوو مەجیدی، ڕەزا شەهپەڕنیا، فەرجاد دەروێشی، موحسین محەممەدی و زەکەریا خەیاڵ، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان،…

زیاتر بخوێنەوە

بەردەوامبوونی کەشی سەربازی-ئەمنی و گوشاری سەر بنەماڵەی دادخوازان لە شارە جیاوازەکاندا

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز و بۆکانەوە باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوپای پاسداران تا ئێستایش بە چەکی سووک و نیوەقورسەوە…

زیاتر بخوێنەوە

هۆشیار بابایی، ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی سنە، بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هۆشیار بابایی، ڕۆژنامەوان و خاوەن ئیمتیازی حەفتەنامەی «دەنگی کوردستان» لە سنە، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی خەرمانان…

زیاتر بخوێنەوە

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان

سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی خەبات دێهدار، ڕامیار دێهدار و ئازاد عەباسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە…

زیاتر بخوێنەوە

کوردستان لە ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا؛ مانگرتن و ناڕەزایەتیی خەڵک، سەرکوت و توندوتیژیی حکومەت

ـ مانگرتنی بەربڵاوی بازاڕەکان ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، زۆربەی…

زیاتر بخوێنەوە

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ ــ خەرمانانی ١٤٠٢ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

مانگی خەرمانانی ١٤٠٢ هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا. لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوان لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا، دەستی دایە ڕەوانەکردنی بەربڵاوی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی خۆی بۆ ئەم شارانە.

هاوکات زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات و پۆلیسی ئەمنییەتی شارە جیاوازەکانەوە، بانگهێشت و هەڕەشەیان لێ کرا کە بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوان و هەرچەشنە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا بەشداری بکەن.

دامودەزگا ئەمنییەکان لە ڕێگای گوشار، بانگهێشتی تەلەفۆنی و هەڕەشەکردنەوە لە بنەماڵەی گیانبەختکردوان، نەیانهێشت ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوان بەڕێوە بچێت و تا ئێستا لەسەر چارەنووسی ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان کە لەم مانگەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە ڕێگای گەمارۆدانی گۆڕستانی شارە جیاوازەکانەوە ڕێگەکانیان داخست و نەیانهێشت بنەماڵەی گیانبەختکردوان سەردانی مەزاری ئازیزەکانیان بکەن و ئەم سنوور و تەگەرانە و جێگیرکردنی هێزە ئەمنییەکان تا ئێستایش هەر بەردەوامە.

ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا، هێزەکانی یەکەی تایبەت و سوپای پاسداران کە لە شەقامەکانی زیاتر لە ١٥ شاری کوردستاندا جێگیر کرابوون، ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی ژینا و گیانبەختکردوانی تر کرد. ئەم هێزانە ئەمجەد ئەمینیی باوکی ژینایان بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەستبەسەر کرد و تا ئێستایش هێزە ئەمنییەکان لە شەقامی نزیک ماڵی ژینادا ماونەتەوە و گۆڕستانی ئایچییش هێشتا هەر لە گەمارۆی زرێپۆشەکانی سوپای پاسداراندایە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی ٧ی خەرمانان (١٩ی ئاگۆست) یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاووڵاتییەک بە ناوی فەردین جەعفەری کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە، لە نزیک گۆڕستانی ئایچیی شاری سەقزدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە و لەو کاتەوە لە حاڵەتی کۆمادایە. هەروەها لانیکەم دوو هاووڵاتیی دیکەیش لە شارەکانی سنە و مەهاباد هەر لەم ڕۆژەدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان بریندار بوون و ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەیش دەستبەسەر کران.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خەرمانانی ١٤٠٢دا (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣):

ـ لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، لانیکەم ١٦٢ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و تاران، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لە نێو دەستبەسەرکراوانی ئەم مانگەدا ٦ کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون. هەروەها ١٤ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراویش لەم ماوەیەدا ئازاد کراون، بەڵام ئەوانی دیکە هێشتا هەر دەستبەسەرن یاخود هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

ـ لانیکەم ١٩ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنی لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی و گشتیی شارەکانی سەقز، سنە، پیرانشار و مەهابادەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

ـ لانیکەم ٤ بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» یان تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و سەقز لە سێدارە دران.

ـ کاسبکارێکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی پوویا بابایی کە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامییەوە بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ دەستبەسەر کرابوو، لەژێر ئەشکەنجەی ئەم هێزانە لە دەستبەسەرگەیەکی پۆلیسی شاری کرماشاندا گیانی لە دەست دا.

ـ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد (ئیسلامئاوای ڕۆژئاوا) بە ناوی حامید باقری لە گوڵشاری کەرەجی ناوەندی پارێزگای ئەلبورز بە دەسڕێژەی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی کوژرا.

ـ لانیکەم ٦ کۆڵبەری کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، سەردەشت و چاڵدێران بریندار بوون.

ـ لانیکەم دوو ژن لە شارەکانی ڕوانسەر و سەرپێڵی زەهاو بە دەستی ئەندامانی بنەماڵەکانیان کوژران.

ـ لانیکەم ٦ کرێکاری کورد لە شارەکانی سنە، پیرانشار، بانە، بۆکان و مەهاباد بە ڕووداوی کار گیانیان لە دەست دا.

بۆ بینینی وردەکاری و خشتەی پێشێلکارییەکان بە زمانی فارسی ئەم بەستەرە ببینە:

https://kurdistanhumanrights.org/fa/publications-fa/monthly-reports-fa/2023/09/24/p29647/