بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مۆنا ئاقایی لە ڕێکەوتی ٢ی خەرماناندا (٢٤ی ئاگۆست) لە شاری ڕوانسەری پارێزگای کرماشان بە دەستی براکەی کوژراوە. مۆنا ئاقایی کە قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری بووە، ویستوویەتی لە هاوسەرەکەی جیا بێتەوە و بنەماڵەکەی لەگەڵ ئەم بڕیارەیدا نەبوون. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١١ حاڵەتی…
زیاترلەسەر زەخت و گوشاری بەشی پاراستنی گشتیی پەروەردە و فێرکاریی پارێزگای کوردستان، شۆرای چاودێریکردنی قوتابخانە و ناوەندە نادەوڵەتییەکانی ئەم پارێزگایە مۆڵەتی دامەزراندنی قوتابخانەی سەرەتایی و پێشسەرەتایی نادەوڵەتیی کچانەی وەرزشی ئارتینای هەڵوەشاندووەتەوە و بڕیاری داخستنی هەمیشەیی بۆ ئەم قوتابخانەیە دەر کردووە. لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرپرس و فەرمانبەرانی ئەم قوتابخانەیە لەبەر بڵاوکردنەوەی ستۆریی پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کەوتبوونە ژێر زەخت…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٥ی جولای) ئەرەشک قەیسەربەیگی، قوتابیی ١٥ ساڵانی خەڵکی شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام، بە بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ئیلام ئازاد کراوە. ئەم خوێندەڤانەی پۆلی سێهەمی دواناوەندی ڕۆژی ٨ ی پووشپەڕ (٢٩ی ژوەن) دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای سەراوڵە بە دەستووری داواکاری گشتیی ئەم شارە دەستبەسەر کرا و…
زیاترئەرەشک قەیسەربەیگی، خوێندەڤانی ١٥ ساڵانی خەڵکی شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام کە ڕۆژی ٨ ی پووشپەڕ (٢٩ی ژوەن) دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستایش هەر لە بەندی مێرمنداڵانی دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیلامدایە. دامودەزگا ئەمنییەکان بە بنەماڵەی ئەم منداڵە دەستبەسەرکراوەیان ڕاگەیاندووە تا کاتێک برا گەورەکەی، ئەرشیا قەیسەربەیگی، خۆی ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعات نەکات منداڵەکەی تریان هەر دەستبەسەر دەبێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسەراوڵەی ئیلام سەبارەت بە دوایین دۆخی…
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٣ی پووشپەڕ (١٤ی جولای) منداڵێکی ١٤ ساڵانی خەڵکی گوندی «شاوانە»ی شنۆ بە ناوی موحسین شابۆیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. موحسین شابۆیی برازای سیامەند شابۆیی لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانە کە ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بە دەستی ڕاسپێردراوانی کۆماری ئیسلامی…
زیاترلە درێژەی گوشارەکان و سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر بنەماڵەی دادخوازاندا، حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لە لایەن دادگای کەیفەریی بۆکانەوە سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی پووشپەڕ (٥ی جولای) لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی»…
زیاتر