مافی کرێکاران ئارشیڤ – KHRN

ئایار 26, 2024

مامۆستای کورد سومەییە ئەختەرشومار لە کار دەر کرا

سومەییە ئەختەرشومار، مامۆستای کوردی ٣٦ ساڵانی خەڵکی مەریوان بە پێشینەی ١٧ ساڵ کارکردنەوە لە کەرتی پەروەردە و فێرکاریدا، بەپێی بڕیارێکی لیژنەی یەکەمی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستان، لە کار دەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بڕیاری دەرکردنی ئەم مامۆستایەی زمانی ئینگلیزی لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (١٧ی مارسی ٢٠٢٤) لە لایەن لیژنەی یەکەمی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی…

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 15, 2023

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاریی کورد، سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

فواد (سیرووس) فەتحی، چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران کە ڕۆژی ١٣ی گەڵارێزان (٤ی نۆڤامبەر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران، بە گشتی سزای ٤ ساڵ بەندکران و سزای تەواوکەری بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزدا (٢ی دیسامبەر) لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی…

زیاتر
تشرینی دووه‌م 13, 2023

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی گەڵاڕێزان (١٣ی نۆڤامبەر) عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی سەقز، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن لقی دووهەمی ئیجرای ئەحکامی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقزەوە بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران بانگهێشت کرابوو. ئەم چالاکە کرێکارییە لە خەرمانانی ئەمساڵدا (سێپتامبەر) لە لایەن…

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 30, 2023

پەسەندکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکرانی چالاکی کرێکاریی کورد عوسمان ئیسماعیلی لە دیوانی باڵای ئێراندا

دیوانی باڵای ئێران سزای ١٦ مانگ بەندکرانی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشووی پەسەند کردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی گەڵاڕێزان (٣٠ی ئۆکتۆبەر) لە لایەن لقی دووی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقزەوە بۆ عوسمان ئیسماعیلی نێردراوە، ئەم چالاکە کرێکارییە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لە کاتی تۆمارکردنی بانگهێشتنامەکەوە لە سیستەمی ئەلەکترۆنیی…

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 30, 2023

گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی خانەنشینانی کۆمپانیای پێوەندییەکان و کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە کرماشان

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی گەڵاڕێزان (٣٠ی ئۆکتۆبەر) ژمارەیەک لە خانەنشینانی کۆمپانیای پێوەندییەکان (موخابەرات/ تەلەفۆن) وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر دۆخی داهات و بژێوی خۆیاندا، لە بەردەم بینای ئەم کۆمپانیایە لە شاری کرماشان گرد بوونەوە و داوای جێبەجێکردنی داخوازییەکانیان کرد. ئەم گردبوونەوەیە هاوکات لەگەڵ گردبوونەوەی خانەنشینانی پێوەندییەکان لە شارەکانی تری ئێراندا بەڕێوە چوو. جێبەجێکردنی تەواوی ڕێسانامەی فەرمانبەران و دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩ (٢٠٠٩)، چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی بیمەی تەندروستی،…

زیاتر
ئاب 25, 2023

چالاکی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی بە گشتی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشووی کوردی خەڵکی سەقز، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» بە گشتی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە حوکمەکەدا ئەم چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە…

زیاتر
ته‌مموز 31, 2023

گوللە، ئەشکەنجە و دەستبەسەرکردن؛ وەڵامی حکومەت بۆ گردبوونەوەی هاووڵاتیانی خوازیاری هەلی کار لە کانزای ئاق‌دەرەی تیکاب

ڕۆژی ڕابردوو ٨ی گەلاوێژ (٣٠ی جولای) ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی خوازیاری هەلی کار لە گوندی «ئاق‌دەرەی ناوەڕاست» لە بەردەم کانزای ئەم گوندەدا کۆ بوونەوە کە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بە قورسی سەرکوت کران. لە ڕەوتی دەسڕێژ و تەقەی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامیدا لانیکەم سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئارمین نیکزاد، ناسر بەهرامیان و حوجەت موئمینزادە بریندار بوون و ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی زەنجان و ورمێ کراون. لە درێژەی سەرکوتکردنی…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – پووشپەڕی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – جۆزەردانی ١٤٠٣ (مەی و ژوەنی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گوڵانی ١٤٠٣ (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٢ی هەتاوی

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا(٢١ی مارسی ٢٠٢٣ تا ٢١ی مارسی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٢ (فێبرییە و مارسی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٢

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – بەفرانباری ١٤٠٢ (دیسامبەری ٢٠٢٣، ژانڤییەی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٣

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٢ (نۆڤامبەر و دیسامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٢ (ئۆکتۆبەر و نۆڤامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – پووشپەڕی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە پووشپەڕی ١٤٠٣دا (ژوەن و جولایی ٢٠٢٤):

  • کۆڵبەران

ئەرکان باڵواسە، ئەیوب محەممەدی و کیان زەینی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، نەوسوود و سەردەشتدا کوژران.

هەروەها لانیکەم ١٧ کۆڵبەر بە دەسڕێژ و دوو کۆڵبەریش بە لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بریندار بوون.

  • لەسێدارەدان

لانیکەم ٣ هاووڵاتیی خەڵکی هەرسین، سەرپێڵی زەهاو و شابادی پارێزگای کرماشان بە تۆمەتی پێوەندار بە «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» لە زیندانەکانی عادڵئاوای شیراز و دیزڵئاوای کرماشان لە سێدارە دران.

  • کوشتنی هاووڵاتیان

ڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری کوردی خەڵکی بانە کە ڕۆژی ١٧ی پووشپەڕ (٧ی جولای) لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بە سەختی بریندار ببوو و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە چووبووە حاڵەتی کۆماوە، ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) گیانی لە دەست دا.

  • ژنکوشتن

لانیکەم ٤ ژنی کورد بە ناوەکانی نەرمین پیرهێمن، مەرزیە غوڵامپوور، ماریا شیرمحەممەدی و ئایدا حەیدەریان لە شارەکانی سنە، بۆجنوورد و ئەیوان بوونە قوربانیی دیاردەی ژنکوشتن. نەرمین پیرهێمن و مەرزیە غوڵامپوور کە هەردووکیان قوربانیی منداڵ هاوسەری بوون، لەبەر داوای جیابوونەوە لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژران. ماریا شیرمحەممەدی لەبەر ڕەتکردنەوەی داوای هاوسەرگیری لە لایەن داواکارەکەیەوە کوژرا. لەسەر هۆکاری کوشتنی ئایدا حەیدەریان بە دەستی هاوسەرەکەی هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

  • سزاکان

لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامیی کەرەج، شەهریار، ورمێ، بۆکان، مەریوان، سنە و دێولانەوە بە تۆمەتی سیاسی ڕووبەڕووی سزای بەندکران، قامچی و دوورخستنەوە بوونەوە.

ـ مەتین حەسەنی، لە بریندارانی چاوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ١٣٩٨ (٢٠١٩)، بە تۆمەتی «فریودان یان هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتنی یەکدی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٣١ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا.

  • دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٢٢ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و تاران بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران. پێنج کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی نەغەدە و سنە کراون، شەش کەسیان دوای چەند ڕۆژ دەستبەسەربوون بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و لەسەر چارەنووسی هەندێکیشیان تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

لەم نێوانەدا محەممەدڕەزا قەیتەرانی و ئەسعەد کاکە پێشتریش لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرابوون.

ـ فەیزوڵڵا شادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کامێران، لە شوێنی کارەکەیدا لەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٢٤ کاتژمێر ئازاد کرا. دەوترێت ئەم هاووڵاتییە لە پرسەنامەی مەعسوومە دوروودیی داپیرەیدا وشەی «شەهید»ی بۆ خاڵە گیانبەختکردووەکەی بە کار هێناوە و هەر ئەمەش هۆکاری دەستبەسەرکردنی بووە. عوسمان شافیعیی خاڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە شەستەکانی هەتاویدا (هەشتاکانی زایینی) لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران گیانی بەخت کرد.

  • بنەماڵەی دادخوازان

حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرا.

  • دۆخی زیندانیانی سیاسی

ـ پەخشان عەزیزی، ژنەچالاکی کورد کە بە تۆمەتی «بەغی»یەوە لە زیندانی ئێڤینی تاراندایە، لە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣وە (٥ی ژوەن) بە دەستووری شۆرای لێپێچینەوەی زیندان لە مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە.

ـ دوابەدوای بڵاوبوونەوەی مێرووی جێگا (ساس /Bed bugs ) لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنەدا (چاکسازیی ژنان) و پشتگوێخستنی ئەم کێشەیە لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە، بەندکراوانی ناو ئەم زیندانە ناڕەزاییان دەربڕی.

  • ئازادیی ئایین و مەزهەب

ـ مامۆستا دوکتور سەلام مەحموودیان، ئیمام جومعەی گوندی «بێورانی خواروو» و مامۆستا حەسەن خزری، ئیمام جومعەی گوندی «بێورانی سەروو»ی سەردەشت، بانگهێشتی بەردەم دادگای تایبەتی مەلاکانی ورمێ کران.

ـ ئایەت غوڵامی، مامۆستای سوننە و بەرنوێژی مزگەوتی «محمدالمصطفی»ی کرماشان، دوای بانگهێشتکران بۆ بەشی پاراستنی ناوەندی مامۆستایانی کرماشان بە دەستووری ئەم دەزگا ئەمنییە لە بەرنوێژی دوور خرایەوە و هەرجۆرە چالاکییەکی لەو مزگەوتەدا قەدەغە کرا.

  • تێکهەڵچوونی چەکداری

ڕۆژی ١٩ی پووشپەڕ (٩ی جولای) هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران دوای گەمارۆدانی گوندی «تاژاندەرە»ی شنۆ لەگەڵ گرووپێکی چەندکەسی لە ئەندامانی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا کەوتنە شەڕەوە. لەم تێکهەڵچوونەدا لانیکەم یەک کەس کوژرا و کەسێکی دیکەیش دوای برینداربوون لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.

 

  • کۆڵبەران
  • لەسێدارەدانەکان
  • ژنکوشتن
  • سزاکان
  • دەستبەسەرکردنەکان
ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانکوژراو – بریندارڕوونکردنەوە
١ئەرکان باڵواسهمەریوانتەتەی هەورامانی مەریوان١ی پووشپەڕکوژراو۲۹ ساڵان٬ بەبێ هیچ کاڵایەک، دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٢محەممەد کاکیبانهبانه٦ی پووشپەڕبریندار۲۱ ساڵان٬ دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٣ئومید مورادیمەریوانتەتەی هەورامانی مەریوان٨ی پووشپەڕبریندارپەلامار و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکان
٤شێرزاد چاوشینیبانهبانه٩ی پووشپەڕبریندارپەلامار و لێدان و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٥ئیبراهیم ئیبراهیمیسەردەشتسەردەشت١٠ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٦محەممەد ئالیسەردەشتسەردەشت١٣ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٧سینا نادریپاوەنەوسوود١٧ی پووشپەڕبریندار۱۸ ساڵان، دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٨ئەیوب محەممەدیجوانڕۆنەوسوود١٨ی پووشپەڕکوژراودەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٩نەوید حەسەنیبانهبانه١٨ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٠مەسیح مورادینادیارنەوسوود١٨ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١١ئەیوب مورادینادیارنەوسوود١٨ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٢مێهدی بەشارەتینادیارنەوسوود١٨ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٣مێهران عەبدینادیارنەوسوود١٨ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٤پەیمان وەیسینادیارنەوسوود١٨ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٥محەممەد دەریمەریواننۆدشە٢٤ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٦سیروان ڕەسوولیبانهبانه٢٥ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٧ئەحمەد مەلاییسەلاسی باوەجانینەوسوود٢٥ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٨کەیوان قادریسەردەشتسەردەشت٢٦ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٩کیان زەینیسەردەشتسەردەشت٢٦ی پووشپەڕکوژراو١٩ ساڵان، دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٢٠پەیمان قادریسەردەشتسەردەشت٢٦ی پووشپەڕبرینداردەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
١موجتەبا کەرەمیهەرسینمادە هۆشەبەرەکان١٧ی پووشپەڕزیندانی عادڵئاوای شیراز۲۸ ساڵان
٢دانیال کازمینژادشابادکوشتنی بەئەنقەست٣١ی پووشپەڕزیندانی دیزڵئاوای کرماشان۳۰ ساڵان٬ ۱۷ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ دەستبەسەر کرا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی لە سێدارە درا
٣خەلیل جەمالیسەرپێڵی زەهاوکوشتنی بەئەنقەست٣١ی پووشپەڕزیندانی دیزڵئاوای کرماشان
ژمارەناومحل وقوعتاریخ وقوعتوضیحات
١نەرمین پیرهێمنسنە٣ی پووشپەڕقوربانیی منداڵ هاوسەری، بە هۆی «کێشەی خێزانی و تێکهەڵچوون لەسەر جیابوونەوە و تەڵاق» لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.
٢مەرزیە غوڵامپووربۆجنوورد١٦ی پووشپەڕقوربانیی منداڵ هاوسەری، دوای ئەوەی داوای جیابوونەوەی کرد لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چوار گوللە کوژرا.
٣ماریا شیرمحەممەدیبەندەرعەباس٢٦ی پووشپەڕخەڵکی ئەیوان و دانیشتووی بەندەرعەباس، لەبەر ڕەتکردنەوەی داوای هاوسەرگیری لە لایەن داواکارەکەیەوە بە گوللە کوژرا
٤ئایدا حەیدەریانسنە٢٧ی پووشپەڕ٣١ ساڵان، فەرمانبەری مانگی سووری سنە، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردنی سزادادگای بڕیاردەرسزاڕوونکردنەوە
١فەرهاد شێخیسەقزبانگەشەی دژ بە حکومەتسەرەتای پووشپەڕلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کەرەج۱ ساڵ بەندکران، ۲ ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە ئێران، ۲ ساڵ دوورخستنەوە و ژیانی زۆرەملێ لە دیواندەرە و قەدەغەبوونی ژیانکردن لە پارێزگاکانی تاران و ئەلبورزدا بۆ ماوەی ٢ ساڵ چالاکی کرێکاری
٢مورتەزا سەیدیکامێرانپێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات٢ی پووشپەڕلقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شەهریار۲ ساڵ بەندکرانچالاکی کرێکاری
٣مێهدی مەجیدیبۆکانپاڵپشتیکردن لە دەوڵەتی ئیسراییل٬ بانگەشەی دژ بە حکومەت و سووکایەتیکردن بە ڕێبەر ٣ی پووشپەڕدادگای پیاچوونەوەی ورمێپەسەندکردنی سزای ۳ ساڵ بەندکرانهاووڵاتی
٤مەتین حەسەنیبۆکانفریودان یان هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتنی یەکدی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات و بانگەشەی دژ بە حکومەت٥ی پووشپەڕلقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان۳۱ مانگ بەندکران
٥خەبات وەیسیمەریوانبانگەشەی دژ بە حکومەت و ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا١٣ی پووشپەڕدادگای پیاچوونەوەی سنەبەرزکردنەوەی سزا لە ۱۵ مانگەوە بۆ ۴۳ مانگ بەندکران
٦ئارام قادریمەریوانبانگەشەی دژ بە حکومەت لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی بابەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بڵاوکردنەوەی وێنەی فەرزاد کەمانگەر و بەشداریکردن لە گردبوونەوەی پیشەیی مامۆستایاندا ناوەڕاستی پووشپەڕدادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوان۴ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٢ ساڵ ئەندامی ئەنجومنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان
٧تەحسین موستەفامەریوانبانگەشەی دژ بە حکومەت لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی بابەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بڵاوکردنەوەی وێنەی فەرزاد کەمانگەر و بەشداریکردن لە گردبوونەوەی پیشەیی مامۆستایانداناوەڕاستی پووشپەڕدادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوان۴ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٢ ساڵ ئەندامی ئەنجومنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان
٨سەیوان سەلیمیمەریوانبانگەشەی دژ بە حکومەت لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی بابەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بڵاوکردنەوەی وێنەی فەرزاد کەمانگەر و بەشداریکردن لە گردبوونەوەی پیشەیی مامۆستایانداناوەڕاستی پووشپەڕدادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوان۴ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٢ ساڵئەندامی ئەنجومنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان
٩ئارام محەممەدیمەریوانبانگەشەی دژ بە حکومەت لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی بابەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بڵاوکردنەوەی وێنەی فەرزاد کەمانگەر و بەشداریکردن لە گردبوونەوەی پیشەیی مامۆستایانداناوەڕاستی پووشپەڕدادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوان۴ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٢ ساڵئەندامی ئەنجومنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان
١١ئەمجەد بەختیاریدێولانتێکدانی ئارامیی گشتی و بانگەشەی دژ بە حکومەتناوەڕاستی پووشپەڕلقی ۱۰٢ی دادگای کەیفەریی ۲ی دێولان۱ ساڵ بەندکران و ٧٤ قامچی، ئەم سزایە بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵپەسێردراوەمامۆستا، لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرابوو
ژمارەناوخەڵکیشوێنی دەستبەسەرکردنبەرواری دەستبەسەرکردنبواری چالاکیشوێنی ڕاگیران و دوایین دۆخ
١ئیدریس دادڕەسمەریوانمەریوان٥ی پووشپەڕهاووڵاتیبە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە
٢ئاکام خزرزادەپیرانشارپیرانشار١٠ی پووشپەڕهاووڵاتیدەستبسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران
٣محەممەد ڕەسوولپوورشنۆشنۆ١٢ی پووشپەڕهاووڵاتیڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕ بە شێوەی کاتی و بە بارمتە ئازاد کرا
٤کەمال عوقابیشنۆشنۆ١٢ی پووشپەڕهاووڵاتیڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕ بە شێوەی کاتی و بە بارمتە ئازاد کرا
٥ئیدریس کارسازشنۆشنۆ١٣ی پووشپەڕهاووڵاتیڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕ بە شێوەی کاتی و بە بارمتە ئازاد کرا
٦مامۆستا دوکتور سەلام مەحموودیانسەردەشتارومیه١٣ی پووشپەڕئیمام جومعەی گوندی بێورانی خواروو بانگهێشتکردن بۆ دادگای تایبەتی مەلاکانی ورمێ
٧سەلیم زولقەڕنەینشنۆشنۆ١٣ی پووشپەڕهاووڵاتی
٨سابر زوالقەڕنەینشنۆشنۆ١٣ی پووشپەڕهاووڵاتیڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕ بە شێوەی کاتی و بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا
٩سەیوان ئیبراهیمیسنەسنە١٣ی پووشپەڕمامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژیندەستبسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٨ مانگ بەندکران
١٠کووروش شەریفپووردیواندەرەدیواندەرە١٤ی پووشپەڕهاووڵاتیڕۆژی ٢٣ی پووشپەڕ بە شێوەی کاتی و بە بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرا
١١حەمید فەرهادیکرماشانتاران١٨ی پووشپەڕهاووڵاتی
١٢ئومید ئەحمەدیپیرانشارپیرانشار١٩ی پووشپەڕهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ دادگای پیرانشار دەستبەسەر کرا
١٣ئیسماعیل مەعرووفیپیرانشارپیرانشار١٩ی پووشپەڕهاووڵاتی و مامۆستای خانەنشینڕۆژی ٢٨ی پووشپەڕ بە شێوەی کاتی و بە بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرا
١٤محەممەدخالید ڕەسوولزادهپیرانشارپیرانشار١٩ی پووشپەڕهاووڵاتی
١٥سلێمان مەحموودی (قاسم چۆمەلانی)مەهابادمەهاباد٢٠ی پووشپەڕهاووڵاتی
١٦عەلی دانشمەهابادمەهاباد٢٠ی پووشپەڕهاووڵاتی
١٧محەممەدڕەزا قەیتەرانیمەهابادمەهاباد٢١ی پووشپەڕلە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی
١٨عوسمان دڵسۆزپیرانشارپیرانشار٢٣ی پووشپەڕهاووڵاتیدەستبسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران
١٩هەژار دڵسۆزپیرانشارپیرانشار٢٣ی پووشپەڕهاووڵاتیدەستبسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران
٢٠عەلی ئەڵڵاوەیسیسنەسنە٢٤ی پووشپەڕچالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو
٢١فەیزوڵڵا شادیکامێرانکامێران٢٤ی پووشپەڕهاووڵاتیدوای ٢٤ کاتژمێر ئازاد کرا، هۆکاری دەستبەسەرکردنی دەگەڕایەوە بۆ بەکارهێنانی وشەی شەهید بۆ خاڵە گیانبەختکردووەکەی لە فەوتنامەی داپیرەیدا
٢٢حەسەن ئەمینیسنەسنە٣١ی پووشپەڕئەندامی بنەماڵەی دادخوازاندەستبسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران