شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیی تەواوی خۆی لە داواکارییەکەی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ ئازادکردنی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دامەزراوە ژینگەپارێزە ڕاگەیاند. ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان کە دامەزراوە مەدەنییەکانی ئەو شارە لە خۆ دەگرێت، لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژەدان بە «هێرشکردی هێزە ئەمنی و چەکدارەکان بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕاگۆڕینەوەی ئەنجومەنی سەوزی چیا» لە ڕێکەوتی ١٩ی خەرماناندا (١٠ی سێپتامبەر)…
زیاترئەمڕۆ ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری، ئیمان محەممەدی، سەعید محەممەدی، نەوشیروان فوولادی، ئەمیرحسەین بەساتی، سەدرەدین لیتانی، ئەمین مەعریفەت، میلان حەقیقی، عەلی موزەفەریی سالانقووچ، مێهدی بەبرنژاد، عەبدوڵڵا مەحموودی، دانش ڕەهنما، عەلیڕەزا فەتحی، محەممەد زارعی، ڕووزبێهـ خادمیان، عیرفان خەزایی و فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی ئیلام، شاباد، قووچان، قەزوێن، کرماشان، شەهریار، وەرامین، کەرج و دیواندەرە بوو. سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی…
زیاترئەمڕۆ ٢٩ی خەرمانان (٢٠ی سێپتامبەر) یەکەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی مینوو مەجیدی، ڕەزا شەهپەڕنیا، فەرجاد دەروێشی، موحسین محەممەدی و زەکەریا خەیاڵ، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئامادەبوونی بەربڵاو لەو شوێنانەدا کە پێشتر بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردوانە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادیان دەسنیشانیان کردبوو، ڕێگرییان…
زیاترسەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز و بۆکانەوە باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوپای پاسداران تا ئێستایش بە چەکی سووک و نیوەقورسەوە لە دەروازەکانی ئەم دوو شارەدا ماونەتەوە و کۆنترۆڵی هاتوچۆی هاووڵاتیان دەکەن. ئەم هێزانە و هێزەکانی یەکەی تایبەت لە شەقام و مەیدانە سەرەکییەکانی ئەم دوو شارەدا ئامادەبوونی بەرچاویان هەیە. هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە شارەکانی دێولان و سەقزەوە بە دەستمان گەیشتووە، لەبەر…
زیاترـ مانگرتنی بەربڵاوی بازاڕەکان ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، زۆربەی شارەکانی کوردستان بە مانگرتنی بەربڵاوی بازاڕ و دووکانەکانەوە ڕۆژیان دەست پێ کرد. ئەم مانگرتنە گشتییە کە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستان داوایان کرابوو، لە لایەن چالاکان و هاووڵاتیانی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دووکان و بازاڕی…
زیاترلە کاتێکدا کە تەنها یەک ڕۆژ تا ساڵەهاتی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی ماوە، سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز، مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە، سنە، مەریوان، کامێران، ئەیوانی ڕۆژئاوا، جوانڕۆ، ئیلام و ئاودانانەوە باس لە جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزەکانی یەکەی تایبەت و سوپای پاسداران لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەم شارانەدا دەکەن. بە وتەی ئەم سەرچاوانە، ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبەر) هێزەکانی…
زیاترلە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازاندا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانان (١٤ی سێپتامبەر) ڕێزان ساعیدی و موعید ساعیدی، پوور و برای سارینا ساعیدی و ئومید نیازی، برای موحسین نیازی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی سنە و دێولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە نیوەڕۆی ٢٣ی خەرمانان (١٤ی سێپتامبەر) هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی گۆڕستانی بەهەشت…
زیاترلە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا و دوابەدوای ڕەوانەکردنی بەربڵاوی هێزەکانی یەکەی تایبەتی پۆلیسی ئینتیزامی و سوپای پاسداران بۆ شارەکانی ورمێ، بۆکان، مەهاباد، سەقز، دیواندەرە، سنە، مەریوان، کامێران، جوانڕۆ، کرماشان، شاباد، ئیلام و ئاودانان، کەشێکی ئەمنیی قورس باڵی بەسەر ئەم شارانەدا کێشاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەزاران هێزی یەکەی تایبەتی پۆلیسی ئینتیزامی…
زیاترکەسێکی نزیک لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە لەم دوو حەفتەیەی دواییدا ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، چوار جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بانگهێشت کراوە و خراوەتە ژێر لێپرسینەوە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، لە دوایین حاڵەتدا ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان (١١ی سێپتامبەر) لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز و دوای ئامادەبوون لەم…
زیاتر