حاته‌م ئۆزده‌میر ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 21, 2019

حاتەم ئۆزدەمیر تۆمەتەکانی پێراگەێنرا و بۆ به‌ندیخانه‌ گەڕێنرایەوە

حاتەم ئۆزدەمیر، هاوڵاتی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان، رۆژی پێنج شەمە و پاش سێ رۆژ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گەڕێنرایەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی راگەیاند، ئەم بەندکراوە سیاسییە لە رێکەوتی ٢٧ی خەرمانان/ ٠٩.١٨ لە بەندیخانەکەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات گواسترایەوە و رۆژی پێنج شەمە لە دادگای شۆڕشی ئیسلامی ماکۆ تۆمەتەکانی پێراگەێنراوە. ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لەم دانیشتنەدا پارێزەرێکیشی لەلایەن دادگای شۆڕشی ماکۆوە بۆ دیاریکرابوو (پارێزەری تەسخیری) و تۆمەتی...

زیاتر
ئه‌یلول 19, 2019

حاتەم ئۆزدەمیر گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ

حاتەم ئۆزدەمیر، هاوڵاتیی کوردی خەڵکی باکوری کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاوڵاتییە کوردە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژ و پاش دوو مانگ لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترابووەوە. هه‌ر بەگوێرەی ئەوە زانیارییانه‌، گواستنەوەی ئەو هاوڵاتییەی خەڵکی باکوری کوردستان لەسەر فەرمانی داواکاری گشتیی ورمێ...

زیاتر

سێ هاوڵاتی کورد گواسترانەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ

سێ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی کامران کەمانی، کەیوان مۆکەرەمی و حاتەم ئۆزدەمیر پاش چەندین هەفتە لە دەسبەسەرگەی ٨١ی رەمەزانی ئتیلاعاتی سپای پاسدارانەوە گۆاسترانەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، کامران کەمانی و حاتەم ئۆزدەمیر رۆژی سێ شەمە ٢٨ی گەلاوێژ/2019.08.20 گۆاستراونەتەوە بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی و هەروەها کەیوان مۆکەرەمیش گواستراوەتەوە بۆ بەندی ٣-٤، بەندی زیندانیانی ئاسایی. کامران کەمانی و...

زیاتر