دەستبەسەرکردنی رۆژنامەوانی کورد ئارشیڤ - KHRN
هۆمایون عەباسی، ڕۆژنامەنووسی کورد لە تاران دەستبەسەرکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی سەرماوەز / ١٢.١٧، "هۆمایون عەباسی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەرکراوە. هۆکار و ناوەندی بەرپرسی دەستبەسەرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە کورد تا ئێستا نەزانراوە. هۆمایون عەباسی خەڵکی شاری شابادی سەربە پارێزگای کرماشان و سەرنووسەری گۆڤاری کولتوری-سیاسیی "ژیلوان"ە. ئەو گۆڤارە لە پێنج ساڵ پێش ئێستاوە بە زمانەکانی کوردی و فارسی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تارانی پایتەخت بڵاودەکرێتەوە.
زیاترفرشتە چراغی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی دەستبەسەرکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٨ی سەرماوەز / ١١.٢٩، "فرشتە چراغی"، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنیی باوەڕمەند بە ئایینی یارسان و یەک لە ئەندامانی ڕێکخراوی "سرو سبز"ی داڵاهو، لە ماڵی خۆی لە شاری سەرپێڵ زەهاو دەستبەسەرکرا. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤ دووا و گوتی: "هێزە ئەمنییەکان پاش ئەوەی فریشتە چراغییان دەستبەسەرکرد، گواستییانەوە بۆ دەستبەسەرگەی یەک لە ناوەندە ئەمنییەکانی کرماشان". ئەم رۆژنامەوانە...
زیاتر