دەورێش ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 10, 2020

مەریوان؛ نائارامی و تێکهەڵچوون لە سنووری باشماخدا و برینداربوونی چەندین دەروێش بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مەریوان ڕایانگەیاندووە کە تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور و کۆمەڵێک لە دەروێشان لە سنووری باشماخی ئەو شارە و تەقەکرنی ئەو هێزانە، برینداربوونی چەندین دەروێشی لێ کەوتۆتەوە.بە وتەی ئەم سەرچاوانە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٩ی پووشپەڕ، نزیکەی دوو هەزار دەروێشی تەریقەتی قادری بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شێخ موحەممەدی کەسنەزانیی سەرۆکی تەریقەتەکەدا لە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان، چوونەتە دەروازەی سنووریی...

زیاتر