عادڵ سالم فه‌رد ئارشیڤ - KHRN

عادڵ سالم فەرد بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کرا

عادڵ سالم فەرد هاووڵاتی کورد رۆژی 27ی گەلاوێژ/ 18.08.2019 بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێنی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە کوردە ۲۶ی جۆزەردان/ 16.06.2019 لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شنۆ دەستبەسەر دەکرێت. عادڵ سالم فەرد دوای دوو مانگ لێپێچینەوە لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، رۆژی ۲۴ی گەلاوێژ/ 15.08.2019 بۆ بەندی۳-۴ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترابوویه‌وه‌. دەگوترێ تۆمەتی سالم...

زیاتر

گواستنەوەی عادڵ سالم فەرد بۆ زیندانی ورمێ

رۆژی ٢٤ی گەلاوێژ عادڵ سالم فەرد هاووڵاتی کورد کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو، پاش دوو مانگ بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری شنۆ رۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٨ هەتاوی (مانگی شەشی ٢٠١٩) وێڕای هاوولاتییەکی دیکە بە ناوی جوبرەئیل سالم فەرد لەلایەن هێزەکانی سه‌ر به‌ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ لە شنۆ دەستبەسەر کرابوو. زانیارییەکان باس...

زیاتر