عەلی ئەحمەد سولەیمان ئارشیڤ - KHRN
عەلی ئەحمەد سولەیمان گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٩ی بەفرانبار / ٠١.٠٩، "عەلی ئەحمەد سولەیمان" بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی باشوری کوردستان لە بەندیخانەی تەبرێزەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ گواسترایەوە. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن فەرمانبەرەکانی بەشی گواستنەوەی بەندکراوەکان بۆ دەرەوەی بەندیخانە ڕەوانە کرابوو، بەڵام بەهۆی بەفر بارین و گیرانی ڕێگا و بانەکان دیسانەوە گەڕێندرابووەوە بۆ بەندیخانەی تەبرێز. گواستنەوەی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە پێشتر پێی ڕاگەیەندرابوو...
زیاترعەلی ئەحمەد سولەیمان بە ناوی گواستنەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ لە بەندیخانەی تەبرێز برایە دەرەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، "عەلی ئەحمەد سولەیمان"، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی باشوری کوردستان بە ناوی گواستنەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی تەبرێز براوەتە دەرەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. گواستنەوەی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە پێشتر پێی ڕاگەیەندرابوو لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەنداندا / ٠٢.٠٣، پاش کۆتایی هاتنی سزاکەی لە بەندیخانەی تەبرێز بۆ...
زیاتر