ئارشاک ڕەووف گونبەدی ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 16, 2022

لە ورمێ ئارشاک ڕەووف گونبەدی بە دانانی کەفالەت ئازاد کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی ژوەن) ئارشاک ڕەووف گونبەدی، چالاکی سیاسی و لە بەڕێوەبەرانی کاناڵی تێلێگرامیی «Hilbijêr»، دوای ڕۆژێک دەستبەسەربوون بە دانانی کەفالەت لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەمنییەتی ورمێ ئازاد کراوە. ناوبراو ڕۆژی پێشتر لە ڕیستۆرانێکی ورمێ لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە. دەوترێت دەستبەسەرکردنی ناوبراو دوای ئەوە ڕووی داوە...

زیاتر
حوزه‌یران 15, 2022

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی سیاسی و پیشەیی مامۆستایان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ و سنە

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان (١٤ی ژوەن) ئارشاک ڕەووف گونبەدی، چالاکی سیاسی و لە بەڕێوەبەرانی کاناڵی تێلێگرامیی «Hilbijêr» و محەممەدڕەزا مورادی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان (سنە-کەڵاتەرزان) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ و سنە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ئارشاک ڕەووف گونبەدی لە ڕیستۆرانێکی ورمێدا لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەتی ئەم...

زیاتر