بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان ئارشیڤ - KHRN

شوبات 20, 2020

خەلیل ئەسەدی بوژانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان ئازادکرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی ڕێبەندان / ٠٢.١٨، "خەلیل ئەسەدی بوژانی"، چالاکوانی مەدەنی و یەک لە دەستبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە کرماشان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی دیزڵ ئاباد ئازادکراوە. ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەر / ٢٠١٩.١١.٢٠ لە ماڵەکەی لە گەڕەکی جافرئاوای کرماشان دەستبەسەرکرابوو و ڕۆژی ٢ی بەفرانبار / ٢٠١٩.١٢.٢٣ گواسترابووەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئاباد. سەرچاوەیەکی نزیک بەو چالاکوانە مەدەنییە لە لێدوانێکدا...

زیاتر
شوبات 1, 2020

بابەک دەبیریان بە دانانی بارمتە لە بەندیخانی دێزڵ ئاوای کرماشان ئازاد کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە رۆژی پێنج شەممە، ١٠ی ڕێبەندان / ٠١.٣١، "بابەک دەبیریان"، چالاکوانی مەدەنیی کورد پاش مانگێک و ٩ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی یەک میلیار تمەنی لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان ئازاد کراوە. سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لەو بارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مورۆڤی کوردستان گوتی: "بابەک دەبیریان ماوەی ٩ ڕۆژی پێشوو لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی دێزڵ ئاوا دا ماوەتەوە". بەگوێڕەی ئەو سەرچاوەیە، بابەک...

زیاتر