بەندیخانەی سەقز ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 16, 2020

سەقز؛ نه‌خۆشیی كۆرۆنا بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك

به‌ندكراوێك به‌ناوی "سه‌ید كه‌مال حسه‌ینی" له‌ به‌ندیخانه‌ی شاری سه‌قز بە هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ سه‌قز وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه،‌ به‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند سه‌ید كه‌مال حسه‌ینی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی جۆزه‌ردان له‌ لایه‌ن پۆلیسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو و ڕۆژی دواتر گواسترابوویه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌م شاره‌. ناوبراو دوای دوو ڕۆژ به‌ هۆی لاوازیی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 14, 2019

یاسین کەنعانی بۆ بەندیخانەی سەقز گوازرایەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، "یاسین کەنعانی"، هاوڵاتیی کورد لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لە بەندیخانەی ناوەندی سنەوە بۆ بەندیخانەی سەقز گوازراوەتەوە. یاسین کەنعانی رۆژی ٢٦ رێبەندانی ساڵی رابردوو/ ٢٠١٩.٠٢.١٥ وێڕای هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوەی "ئاسۆ رەمەزان زادە" لە شاری سەقز دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە. ئەم هاوڵاتییە کوردە بۆ ماوەی دوو مانگ لە دەستبەسەرگەی ئەم ناوەند ئەمنییە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و پاشان بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە بەڕێکرا. دەگوترێت...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 3, 2019

سزای سێدارەی بەندکراوێک دوابەدوای ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە جێبەجێ نەکرا

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی 11ی خەزەڵوەر/ 11.02 لە کاتێکدا کە "کامران عەبدی پور"، بەندکراوی سزادراو بە سێدارە (قصاص) بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە گوازرابووەوە، بنەماڵەی کوژراوەکە لێی خۆشبوون و سزاکەی جێبەجەنەکرا. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، چالاکوانانی مەدەنی و هاوڵاتییانی سەقزی رۆڵی بەرچاویان هەبووە بۆ ئەوە ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە بۆ جێبەجێنەنەکردنی سزاکە وەربگرن. ئەم هەوڵانەش لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی جێبەجێبوونی سزای...

زیاتر