به‌ندكراوێك به‌ناوی “سه‌ید كه‌مال حسه‌ینی” له به‌ندیخانه‌ی شاری سه‌قز بە هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌قز وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند سه‌ید كه‌مال حسه‌ینی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان له لایه‌ن پۆلیسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو و ڕۆژی دواتر گواسترابوویه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌م شاره. ناوبراو دوای دوو ڕۆژ به هۆی لاوازیی باری جه‌ستییه‌وه براوه‌ته نه‌خۆشخانه و دوو ڕۆژ لەمەوپێش گیانی له ده‌ست داوە. به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه حسه‌ینی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه له قه‌ره‌نتینه‌ی زیندان تووشی توندیی هه‌ناسه و کێشەی دڵ بووه و سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی هەینی له نه‌خۆشخانه‌ی “ئیمام خومه‌ینی” ده‌یخه‌وێنن، بەڵام لە ڕێكه‌وتی ٢٤ی جۆزه‌رداندا ڕاده‌گه‌یەنرێ کە ناوبراو سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دوای گواستنەوە به هۆی وه‌ستانی دڵ و نه‌خۆشیی کۆرۆناوە له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه.
ته‌رمی ئه‌م هاووڵاتییه كورده دوای ڕەچاوکردنی ڕێنوێنیه ته‌ندروستییه‌كان به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به خاك سپێردرا.
پارێزگاكانی كوردستان (سنە) و كرماشان له ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای سەرهەڵدانی شه‌پۆلی دوهه‌می نه‌خۆشیی كۆرۆنا، وه‌كوو ناوچه‌ی سوور دەستنیشان کراون و سه‌رچاوه جۆراجۆره‌كان باس له بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م دوو پارێزگایه ده‌كه‌ن.
سەقز؛ نه‌خۆشیی كۆرۆنا بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێك
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە