بەندیخانەی ورمێ ئارشیڤ - KHRN
ورمێ؛ چوار بەندکراو دوای ئەوەی دەستیان دایە خۆکوشتن، لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە ئەشکەنجە دران
چوار بەندکراو کە حوکمی یەک ساڵ و دوو ساڵ بەندکراویان بە سەردا سەپاوە و لە بەندی ١-٢ی بەندیخانەی ورمێ بوون، چەند ڕۆژ لەمەوپێش لەبەر شەڕکردنی ناو زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون، ئەم کەسانە دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو دەستیان دابوویە خۆکوشتن، لە لایەن گاردی زیندانەوە بە قورسی ئەشکەنجە دراون.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند: «تەوحید غەزنەوی، بابەک...
زیاترجەواد ئەحمەدی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "جەواد ئەحمەدی" بەندکراوی سیاسیی کورد رۆژی ٢٨ی رەزبەر/ ١٠.٢٠ پاش کۆتایی هاتنی سزاکەی و تێپەڕاندنی سێ ساڵ و نۆ مانگ لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا. ئەم بەندکراوە سیاسییە لەو ماوەیەدا سەرەڕای نەخۆشی گورچیلە لە مافی وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکان و هەروەها چوونەدەرەوە لە بەندیخانە بێ بەش بووە. ناوبرا تەنیا جارێک لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا/٢٠١٩.٠٦ ڕۆژێک پاش چڵککردنی گورچیلەیۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانە گوازرابووەوە. جەواد ئەحمەدی پاییزی ساڵی...
زیاتر